قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چالاکییەکانیان لە دژی ئەو هێرشانە، ئاشکرا کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە هێرش و شەڕوپێکدادانەکانی دوێنێ لە بەرەکانی جەنگدا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:

"دوێنێ سێ شەممە شەڕڤانمان درۆنێکی خۆکوژی سوپای تورکی داگیرکەریان لە نزیک بەنداوی تشرین خستەخوارەوە. لە هەمانکاتدا فرۆکەی جەنگی و بێفرۆکەوان لە دەروبەری بەنداوەکە، بە تایبەت ماڵی کرێکارانیان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا زیانی ماددی کەوتەوە.

لە بەرەی پردی قەرەقۆزاق؛ شەڕڤانمان چەند چالاکییەکی لە دژی بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گردی قەرەقۆزاق ئەنجام دا. لە هەمانکاتدا ڕادارێکی پەیوەندی داگیرکەرانیان لە گوندی قەبرئیمۆ کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢ چەتە برینداربوون.

فرۆکەی جەنگی گوندەکانی مالحا، بیر حەسەن و خەسەق بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە. لەگەڵ بۆردومانی دەولەتی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس، تانک، موشە و هاوەن گوندەکانی ئەلتینا، جادە، بیر حەسەن، خەسەق، دیکان، ئەل سانا و مالحا و گردی سێڤێ ١٤٠ جار بۆردوومان کرد.

لە بەرەی دێر حافر؛ چەتەک دەیویست بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر نوقتەی شەڕڤانانمان بدات، دەستگیر کرا و دەست بەسەر هەندێک کەرەستەی پەیوەندی و چەکی ئەودا گیرا.