قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری شەڕ و بەرخۆدانەکانی ئاشکرا کرد
قەسەدە ڕایگەیاند هێرشە داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئاسمان و زمینەوە بەردەوامە و هێزەکانییان بەسەرکەووتنەوە بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.
قەسەدە ڕایگەیاند هێرشە داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئاسمان و زمینەوە بەردەوامە و هێزەکانییان بەسەرکەووتنەوە بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.
هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) سەبارەت بە هێرش و بۆردوومانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی و وەڵامدانەوەیان لەلایەن هێزەكانیانەوە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، شەوی یەكشەممە و دووشەممە دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بەردەوام بوون لە هێرشەكانیان بە چەكی قورس لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین، لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێكەوتەوە.
دەشڵێن، لە پێشەوەی پردی قەراقۆزاك شەڕڤانانمان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا، كە تێیدا بنكە و خاڵی سەربازی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانییان كردە ئامانج، ئەمە جگە لەوەی بنكەی دەوڵەتی تورك لە گوندی “هەوشیریە” كرانە ئامانج، كە بووە هۆی برینداربوونی حەوت چەتە.
باس لەوەشكراوە، دواتر فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بە هاوبەشی لەگەڵ تۆپخانەكانیان چەندین هێرشیان بۆسەر گوندەكانی “تینە” و “غەسەق” ئەنجامدا، بۆردومانەكە زیانی ماددی بە ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان گەیاند.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كاتژمێر (٠٣:٤٩) دوانیوەڕۆی دوێنێ، دەوڵەتی داگیركەری تورك لە بنكەیەكی گوندی “حشریە” بە تۆپی قورس بۆردومانی چڕی، شارۆچكەی “شوخ” یی كرد، هەروەها ناوچەی نێوان گوندەكانی “قەناح” و “بلانك”، لە ڕۆژئاوای كۆبانێی بۆردوومان كرد و زیانی زۆری بە دانیشتوانەكەی گەیاند.
ئەوەش هاتووە، كاتژمێر (٣:٠٠) دوێنی نیوەڕۆ؛ چەتەكانی دەوڵەتی تورك فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خۆكوژیان لە گوندی “كوبرالاك” لە عەین عیسا تەقاندەوە، بە هۆیەوە ماڵ و موڵكی خەڵكی مەدەنی وێران بوو و زیانیان پێگەیشت، هاوكات دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بە چەكی قورس گوندەكانی “كوبرالاك و هەوڵاك”یان كردە ئامانج، بەو هۆیەشەوە زیانی زۆر بەر دانیشتووانەكەی كەوت.
لە كۆتایدا هاتووە، لە بەرەی دێر حەفەر؛ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ گوندی “ئیمام”یان كردە ئامانج، هاوكات تۆپبارانی توندی ناوچەكەش هەبوو، كە لە ئەنجامدا زیانی ماددی بە خەڵكی مەدەنی گەیشت. شەڕڤانانمان وەڵامی بۆردومانەكەیان دایەوە، كە بووە هۆی زیانگەیاندن لەناو چەتەكاندا، بەڵام ڕێژەی نەزانراوە.