قەسەدە ئەندامێکی شانەی سەر بە سیخوڕی دەرەوەی دەستگیرکرد

تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی( TOL) سەربە قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە شاری حەسەکە ئەندامێکی شانەی سیخوڕی دەرەوەیان دەستگیرکرد.

ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(قەسەدە) سەبارەت به دەستگیرکردنی ئەندامێکی شانەی سیخوڕی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکرده.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی قەسەدە ڕۆژی یەکشەممە لە حەسەکە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پاککردنەوەی شانەیەک لە سیخورەکانی دەرەوە دەست پێکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکە دوای جموجۆڵی ئەندامێکی شانە سیخوڕییەکە بەناوی مەنهەل عەباس ئەل عەلی (ئەبی موتب) ئەنجامدرا و هەموو جۆرە زانیاریەکی پێویست لەسەر و شوێنی کۆکرابووەو."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: "ئەندامی شانەکە دزی و تاڵانی ئەنجام دەدا، بە تەقە کردن لە کۆبوونەوەکان خەڵکی دەترساند. هەروەها خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانمانی دەکردە ئامانج و بە مەبەست ئاسایشی ناوچەکەی تێکدەدا و بەمشێوەیە متمانەی هاوڵاتیانیان بە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لاواز دەکرد."