رۆژی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆڵ: ٦ چەتەی داعش دەستگیرکران

ناوەندی راگەیاندنی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ' مرۆیی و ئاسایش' کە ئەمڕۆ ٣ رۆژە بەردەوامە رایگەیاند، هێزەکانیان ٦ چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە و هەنگاوەکە بەردەوامە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ' مرۆیی و ئاسایش' کە ئەمڕۆ ٣ رۆژە بەردەوامە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ٦ چەتەی داعش دەستگیرکران و شوێنی خەندەقێکیش ئاشکراکراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنی ' مۆریی و ئاسایش' کە قۆناغی دووەمی بەڕێوە دەچێت و ئەمڕۆ سێ رۆژە بەردەوامە، ٦ چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە و خەندەقێکی ئەندامانی داعشیش ئاشکرا کراوە.

ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای چەتەکاندا لە کەمپی هۆڵ بەردەوامە.

هەروەها باسی ئەوەشکراوە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا خانەوادەی چەتەکانی داعش کە ئاستەنگی دروست دەکەن، هێرشیان کردە سەر دوو ئەندامی ژنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

ف.ق