ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کۆبانێ پیرۆزکرا
دانیشتوانی کۆبانێ ٤٤مین ساڵیادی پەکەکەیان پیرۆز کرد
دانیشتوانی کۆبانێ ٤٤مین ساڵیادی پەکەکەیان پیرۆز کرد
دانیشتوانی کۆبانێ لە ناوەندی کەلتور و هونەری باقی خدۆ بە دروشمی ؛ بە رۆحی ٢٧ی تشرینی یەکەم و شەڕی گەلی شۆڕشگێری داگیرکەری تێک دەشکێنین؛ ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا. لە ئاهەنگەکەد مەشغەڵ هەڵکران. دواتر فەرحان کۆبانێ جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ قسەی کرد و رایگەیاند کە دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەچوونی مێژووی گەلی کورد و هەموو گەلانی هەرێمەکەی گۆڕی و گوتی، " دامەزراندنی پەکەکە لەدایکبوونێکی نوێ بۆ گەلی کوردی ژێردەستە بوو."
فەرحان کۆبانێ راشێگەیاند کە رۆژ بە رۆژ قورسایی پەکەکە زیاتر دەبێت، بە ملیۆنان کورد لەسەر رێچکەی شەهیدان خەبات دەکەن و لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێدەکۆشن.
فەرحان کۆبانێ جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ لە کۆتاییدا بانگەوازی بەهێزکردنی تێکۆشان و سەرهەڵدانی لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت کرد.
دوای قسەکان، بەشداربووان هەڵپەڕین.
ف.ق