شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه جودی ئامانۆس له حه‌ڵه‌ب شه‌هید بوو
یه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانیان جودی ئامانۆس له ئه‌نجامی رووداوێك له حه‌ڵه‌ب شه‌هیدبووه.
یه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانیان جودی ئامانۆس له ئه‌نجامی رووداوێك له حه‌ڵه‌ب شه‌هیدبووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه سه‌باره‌ت به شه‌هیدبوونی جودی ئامانۆس راگه‌یه‌نراوێكی بۆ رای گشتیی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
له ١٢ی ته‌مموزی ٢٠٢٢دا هاوڕێمان جودی له هه‌رێمی حه‌ڵه‌ب له ئه‌نجامی رووداوێكدا شه‌هید بوو.
هاوڕێمان جودی له شاری عه‌فرین له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێزدا گه‌وره‌وو. دوای داگیركردنی عه‌فرین له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و شه‌هبا كۆچیان كرد. كاتێك ده‌بینێت شوێنی له‌دایكبوون و گه‌وره‌بوونی له ده‌ست دوژمندایه، ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی قوڵ له‌سه‌ر ئه‌و داده‌نێت و توڕه‌ییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دوژمن زیاتر ده‌بێت. له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا و له ماوه‌ی كورتدا له ناو هێزه‌كانمان به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه به‌شداری كاره‌كان بوو. هه‌ڤاڵێكی زیره‌ك بوو، له ژیان و كاردا فیداكار و له خۆبووردوو بوو. رووداوێكی به‌م جۆره ئێمه‌ی ئازاردا و خه‌مگین بووین. ئێمه له تێكۆشانماندا خاوه‌نداری له یادی ئه‌و ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید جودی و هه‌موو گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كه‌مان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: جودی ئامانۆس
ناو و پاشناو: جان عوسمان
ناوی دایك: ئه‌ڵماس
ناوی باوك: نه‌شات
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌ڵه‌ب، ١٢ی ته‌مموزی ٢٠٢٢
هـ . ب