شەهیدانی کۆمەڵکوژی قامیشلۆ یادکرانەوە
بە بۆنەی ٨هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی قامیشلۆوە مەراسیمێکی ڕێزلێنان ڕێکخرا.
بە بۆنەی ٨هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی قامیشلۆوە مەراسیمێکی ڕێزلێنان ڕێکخرا.
بەرلە ٨ ساڵ چەتەکانی داعش لە سەر ڕێگای گشتی، لە کاتژمێر ٠٩:٢٥ خولەک، بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە شاری قامیشلۆی کرد بە ئامانج. لە ئەنجامی تەقەنەوەکەدا ٦٢ هاوڵاتی کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون شەهید بوون و ١٧٧ هاوڵاتیش برینداربوون.
بنەماڵەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی قامیشلۆ ڕۆشتنە جێگەی تەقینەوەکە و وێنەی کەسە کوژراوەکانیان بەرزکردەوە. مەراسیمێکی یادکردنەوەیان رێکخست.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ محمەد ئەمین ئیبراهیم شەهیدنی کۆمەڵکوژییەکەی یادکردەوە و وتی: "لەبەرئەوەی خەڵکی ئەم شارە باوەڕی با ئاشتی و پێکەوە ژیان هەیە، چەتەکان ئێرەیان کرد بە ئامانج."
لە کۆتایی قسەکانیدا ئیبراهیم بەڵێنی هەنگانان لەسەر ڕێگەیی شەهیدانی، تا گەشتن بەسەرکەوتن دا.
مەراسیمەکە بە داگیرساندی ٦٢ مۆم بۆ ڕۆحی شەهیدان، کۆتایی هات.