شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزن لە کۆبانێ یادکرانەوە
شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز بە پیشاندانی فیلمی زیندانی ئامەد کە لەسەر بەرخۆدانی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە دەرهێنراوە، لە کۆبانێ یادکرانەوە.
شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز بە پیشاندانی فیلمی زیندانی ئامەد کە لەسەر بەرخۆدانی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە دەرهێنراوە، لە کۆبانێ یادکرانەوە.
٤٢ هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز بە چالاکی جۆراوجۆر لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یاد دەکرێتەوە. بەم بۆنەیەوە لە هۆڵی چاند و هونەری باقی خەدۆی کۆبانێ چالاکییەک ڕێکخرا.
سەدان کەس لە هۆڵەکە کۆبوونەوە و تەماشای فیلمێکیان کرد لەسەر بەرخۆدانی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە مەزڵوم دۆغان و کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک و فەرهاد کورتای و نەجمی ئۆنەر و مەحمود زەنگین و ئەشرەف ئانیک. دیمەنەکانی فیلمەکە هەستوسۆزی ئامادەبووانی جووڵاند.