شنەبای گۆڕانکاری لە شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوادا -٢

شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پشتیوانی ئەو کۆمەڵگەیەی کە لە جیاوازی ئەتنیکی و ئاینی پێکدێت بە هێزتر دەبێت و تێکۆشانەکانی ئازادی و دیموکراسی لە هەموو ڕوویەکەوە بەردەوام دەکات.

شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنان وەرچەرخا بۆ یەکگرتن و بەڕێوەبەری دیموکراتیک کە لە ئەتنیکی جیاواز و ناسنامەی جیاوازی وەک کورد، عەرەب، ئەرمەنی، ئاشووری-سوریانی، چەرکەز، تورکمان، موسڵمان، مەسیحی، ئێزیدی، سونی و عەلەوی پێکدێت. لە شۆرشی ڕۆژئاوادا کە ژنان بۆ شۆڕش قوربانی زۆریاندا، ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان بە رێکخستن کردووەو لە رێکخستنکردنی خۆیان بەردەوامن.

بەشی دووەمی دۆسیەکەمان پەیوەستە بە مژارەکانی وەک یاسای ژنان، یاسای خێزانی، چاند، وەرزش و بەرێکخستن بوونی ژنان.

یەکێک لە هەنگاوە سەرەتای و زۆر سەختەکە یاسای ژنان

ژنان لە شۆڕشی ژناندا لە هەموو ڕوویەکەوە بەشێوەیەکی زۆر چالاک ڕۆڵیان وەرگرت و لە تێکۆشانی یەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتی و ئازادیدا هەنگاوی گرنگیان بڕی. لە گۆڕەپانی سیاسیدا بەشێوەکەی چالاک جێگەیی خۆیان کردەوە و خۆیان کارەکانی خۆیانیان بونیاتناو ئازادی ئابووری خۆیانیان بەدەستهێنا، لە پەرەوەردەدا بوون بە خاوەنی مافی یەکسانی و لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی ئازاد لە چالاکیە چاندی و ئاینیەکاندا جێگەی خۆیان کردەوە. ڕۆڵی دامەزراندی ماڵی ژن کە پەیوەستە بە خەباتەکانی کۆنگرە ستارەوە بۆ یەکەمجار لە ٨ی ئازاری ٢٠١١دا لە قامیشلۆ دامەزرا، لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتانەدا گرنگە. یاسای ژنان کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤دا بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار دەرچوو لە ٢٦ خاڵ پێکهاتووە و هەموو مافەکانی ژنان دەپارێزێت. بەم شێوەیە یەکەم هەنگاو کە مافی ژنان دەپارێزێت نرا.

بۆ بنەماڵەیەکی دیموکراتیکی یاسای بنەماڵەی

لەگەڵ یاسای خێزان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەنگاوێکی گرنگ لە بابەتەکانی وەک پتەوکردنی پێکهاتەی بنەماڵە و پاراستنی مافی تاکی بنەماڵەکان نرا. یاسای ئاماژەپێکراو کاریگەری ئەرێنی لە کۆمەڵگادا دروستکرد و پەیوەندی ناوخۆیی خێزانەکانی باشتر کرد. لەگەڵ یاسای خێزان، مافە مەدەنییەکان مسۆگەر کران، فرەژنی و هاوسەرگیری منداڵ قەدەغەکرا، سزای توندوتیژی خێزانی زیادکرا، ڕێوشوێنی گرنگ بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان گیرا. جگە لەوەش دەستکاری نوێ لە پرسەکانی وەک جیابوونەوە و هاوسەرگیریدا کرا و لەگەڵ ئەمەشدا ئامانجی بەڕێوەبردنی پەیوەندییە خێزانییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانەتر بوو یاسای خێزان لە ٤٦ خاڵ لە ژێر ٦ ناونیشان پێکدێت.

ئەنجومەنی دادپەروەری ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

لە کۆنفرانسی دادوەری ژناندا کە لە ساڵی ٢٠١٦دا بەسترا، ئەنجومەنی دادپەروەری ژان ڕاگەیاندرا. ژنان بۆ بەدەستخستنی دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی پەیوەست بە یاساکان و بڵاوبوونەوەی بەڕێکخستنبوون بڕیارێکی لەم شێوەیان دا.  ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان لە ١٦ی مژداری ٢٠١٨دا لە شاری ڕمێلان بە بەشداربوونی ٣٥٠ ئەندام و نوێنەری دامەزراوەکان پێکهات. ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوار بەشی وەک؛ ماڵی ژنان، دیوانی دادپەروەری، کۆمیتەی سازان و ئەکادیمیا پێکدێت. ژن لەناو دادپەرەوەری کۆمەڵایەتیدا بە شێوەیەکی ڕەسەن خۆی بەرێکخستن دەکات یانیش لە ناو دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا خاوەنی نوێنەرایەتی یەکسانە.

لە دژی قڕکردنی کلتوری چاند و هونەر: مانگی زێڕین

تەڤگەری چاندی و هونەری مانگی زێڕین مێژوی ژنان، حەقیقەتی ژنان و پاراستنیان لە مێژوودا ڕوون دەکاتەوە. بەمەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەسانی سوریایی خاوەن بیروباوەڕ و چاندی جیاواز و زمانی جیاوازی لێکترگردکردەوە و بە هاندانی ئازادی ژنان و چاندی کۆمەڵایەتی کۆمیناڵ بەرەو ڕێبازی هونەری. تەڤگەری ژنانی چاند و هونەری مانگی زێڕین خۆی سپارد بە تەڤگەری چاندی کەوانەی زێڕین لە ساڵی ٢٠١٦دا لە قامیشلۆ بەرێکخستنکرا. ناوی مانگی زێڕین بە بڕیاری کۆنفرانس لە ساڵی ٢٠٢٠دا درا. تەڤگەری ناوبراو لە ٧ کانتۆن بوونی هەیە و چەندین چالاکی هونەری وەک مۆسیقا و ئامرازەکانی، شانۆ، فۆلکلۆر و وێنەکێشانی ئەنجام دەدات.

پێشەنگایەتی لە وەرزشدا

مێژینەی وەرزشی کورانی ڕۆژئاوا دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٣ کە لەسەر ئاستی گوند و شارەکاندا وەرشەکان ئەنجام دەدران، تۆپی پێ یەكێک بوو لە یارییە هەرە بەربڵاوەکان. لەو سەردەمەدا ژنان هیچ بەشدارییەکیان لەو وەرزشانەدا نەبوو. لەگەڵ دروستبوونی شۆرشی ڕۆژئاوادا ژنان لە خۆبەرێکخستنی وەرشدا جێگەی خۆیان کردەوە و لە ساڵی ٢٠١٤دا پەرەیان بە توانا وەرزشیەکانی خۆیاندا. وەرزشوانانی ژن لەژێر سەرپەرشتی یەکێتی وەرزشی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا خۆیان بەڕێکخستنکرد و لە وەرزشە کۆمەڵییەکانی تۆپی پێ، باسکە و بالەدا، لەوەرزشە کەسیەکانی وەک کاراتی، پاسکیل سواری، ڕاکردن و تێنس...هتد جێگەی خۆیانکردەوە. تیپە وەرزشیەکانی وەک تیپی وەرزشی پەیمان، واشۆکانی، ڤەدەنگ لە هەرێمی جزیرە، تیپی وەرزشی نەسرین، تەبقا لە کۆبانێ و لە ڕەقەش تیپی وەرزشی ئەل فورات دامەزرێنرا.

ئابووری کۆمیناڵ

ژنان لەگەڵ پێشکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوادا لە گۆڕەپانی ئابووریدا لەناو کارد جێگەیان گرت و لە گۆڕەپانەی ئابووریەدا ڕۆڵیی کاریگەرییان گێڕا. ژنان لە چەندین بواری ئابووری وەک پیشەسازی و کشتووکاڵی، قوماش و خۆراکدا بەشدارییان کردووە. ئەو ژنانەی لە بواری ئابووری ژناندا کاریان کردووە، لە ساڵی ٢٠١٥دا کۆمیتەی ئابووریان دامەزراند. لقی ئابووری کە بۆ جاری یەکەم لە کانتۆنی جزیرە خۆی بەرێکخستنکرد، لە ئێستادا لە ٧ کانتۆندا گۆڕاوە بۆ مۆد ئەو ژنانەی لە بواری ئابووری ژناندا کاریان کردووە، لە ساڵی ٢٠١٥دا کۆمیتەی ئابووریان دامەزراند. لقی ئابووری کە بۆ جاری یەکەم لە کانتۆنی جزیرە خۆی بەرێکخستنکرد، لە ئێستادا لە ٧ کانتۆندا گۆڕاوە بۆ مۆدێلێکی ئابووری سەربەخۆ و خزمەت دەکات.