سۆهر: لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١١ کەس کوژراون

سۆهر رایگەیاند لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشقدا ١١ کەس کوژراون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دیمەشقدا ١١ کەس لە هەرێمە جیاوازەکانی سووریادا کوژراون.

لە شاری حەلەب چەکدارانی نەناسراو بە دەمانچەی بێدەنگ بە تاوانی هاوکاریکردنی ڕژێمی پێشوو، لە هەرێمی شێخ سەعید ٦ کەسیان کوشت کە زۆرینەیان لە بنەماڵەی 'میدۆ' بوون. هەروەها لە هەڵکوتانەسەر نۆرینگەیەکدا لە گەڕەکی سەیف دەولی، چەکداران گولـلە بارانی دکتۆر حوسام ئەل دەیر دەکەن و تیرۆری دەکەن.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەی سۆهردا ئاماژەش بەوەکراوە لە دیمەشق دوای ئەوەی گەنجێک لە زیندانی حکومەتی دیمەشق ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەبێتەوە گیان لە دەستدەدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە لە ئیدلب ژنێک لە شارۆچکەی کەفەرزیتی گوندەواری حەما، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگەوە لە نزیک کەمپی کەرامە، گیانی لە دەستدا.

سۆهر ئەوەشی ڕاگەیاندوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییەکەدا لە هەرێمی مەربەت ئەل حیسان، گیان لەدەستدانی ژنێکی خەڵکی سەلبایە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەییدا سۆهر ئاماژەی بەوەداوە لە شەقامی مەسکن شورتەی حومس چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە کەسێک کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.

هەموو ئەم ڕووداوانە نیشازندەری دۆخی نا سەقامگیری ئەمنی و بڵاوبوونەوەی توندوتیژییە لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق.