شەڕڤانی قەسەدە ئەل حەترو بە خاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە عەبدولڕەحمان ئەل حەترو کە لە گوندەواری دێرەزۆر شەهید بوو، لە حەسەکە بە مەڕاسیمێکی شکۆدار بە خاک سپێردرا.
شەڕڤانی قەسەدە عەبدولڕەحمان ئەل حەترو کە لە گوندەواری دێرەزۆر شەهید بوو، لە حەسەکە بە مەڕاسیمێکی شکۆدار بە خاک سپێردرا.
بە سەدان دانیشتووی شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان، هێزە سەربازییەکان لە مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید عەبدولڕەحمان ئەل حەترو ئامادە بوون و شەهید عەبدولڕەحمان حەترۆ لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندەواری حەسەکە بە خاک سپارد.
شەڕڤانی قەسەدە عەبدولڕەحمان ئەل حەترو لە ٢١ی ئایاردا لە گوندەواری دێرەزۆر شەهید بوو.
لە مەڕاسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئەحمەد ئەل هەیاس قسەی کرد و گوتی: "ئەمڕۆ بە خەمبارییەوە لێرە ئامادەبووین، بەڵام لە بە خاک سپاردنی شەهیدە قارەمانەکەماندا کە لە پێناو خاک و وڵاتدا گیانی خۆی فیدا کرد، سەربەرزین."
فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی حەسەکە حوسێن سەلمۆ گوتی: "سەرەتا سەری ڕێز لە بەرانبەر شەهیدە قارەمانەکانمان دادەنەوێین. ئەمڕۆ هەرێمەکەمان ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنە کە نەفرەت و ڕەگەزپەرستی بڵاودەکاتەوە. دەبێت گەلەکەمان ئەم دەنگۆیانە بزانێت، ئەمە نیشانەی شکستی ئەو پڕۆژانە بوو بۆ ڕاکێشانی هەرێمەکە بۆ شەڕێکی مەزهەبی".
لە کۆتایی قسەکانییدا سەلمۆ دەڵێت تۆڵەی هاوڕێیانمان دەکەینەوە و پاراستنی دەستکەوتەکانیان دەکەین، وەڵامی هەموو هێرشێک لە دژی هەرێمەکە دەدەینەوە.
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و تەرمی شەهید سپاردەی خاک کرا.