بە دیمەن

سەرحەد ئەرەن: کۆنفرانسەکە جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانە

پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی سەرحەد ئەرەن ئاماژەی بەوەدا کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا دەبێت بە هەنگاوی کۆنگرەی نەتەوەی کورد و گوتی: "کۆنفرانسەکە جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانە."

پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی سەرحەد ئەرەن کە بەشداری کۆنفرانسەکەی ڕۆژئاوا بوو، ئاماژەی بەوەدا دەبێت مۆدێلی ڕۆژئاوا لە هەموو سووریا بڵاوببێتەوە و گوتی: "نیشاندانی کوردان کە داوای سووریاو ڕۆژئاوایەکی چۆن دەکەن لە ئاستی جیهاندا دەبێت دانی پێدابنرێت و پشتگیری بکرێت. ڕەنگە ئیدارەی سووریا بۆ ماوەیەکی کورت کاردانەوە نیشان بدات، بەڵام دەتوانم بڵێم چارەسەری دیکەی نییە."

شاندی دەم پارتی لە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بونیاتنرا، لە کۆبوونەوەکانی لە ناوخۆ و دەرەوە بەردەوامە. شاندەکە لە ٢٦ی نیساندا بەشداری کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری قامیشلۆ بوو. یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە پەرلەمانتاری دەم پارتی ئامەد سەرحەد ئەرەن پەیوەست بە باتەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.

ئایا دەتوانن سەرەنجەکانی خۆتان پەیوەست بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باس بکەن؟

سەرحەد ئەرەن: دوو ڕۆژە لە ڕۆژائاواین، دەرفەتمان هەبوو سەردانی چەند دامەزراوەیەک بکەین. لەوێ مۆدێلێکی گرنگ هەیە کە هەموو گەلان لەگەڵ کورد دەژین بە زمان، کەلتوور، مێژووی و شوناسی خۆیان دەپارێزن و لە پڕۆسەی بڕیارداندا ڕاستەوخۆ بەشدار دەبن. تاکە بە دیل ئەم مۆدێلەیە بۆ سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەوەش نیشان دەدات پارادایمی بەڕێز ئۆجالان زۆر باش و ڕاستە.

کوردستان دەستی بە نوسینەوەی مێژووی خۆی کرد

دەربارەی ئامانج و ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە لە ڕۆژئاوا چۆن بیردەکەنەوە؟

سەرحەد ئەرەن: لەهەر چواربەشەکەدا کە کورد لێی دەژین، مێژووی کوردان لە لایەن وڵاتانەوە نوسراوە، بەڵام هەرگیز شوناس، زمان، کەلتوور و ژیانیان نەنوسراوە. بە ڕاستی بەم کۆنفرانسە کوردان دەستیان بە نوسینەوەی مێژووی خۆیان کرد. بە کۆبوونەوە، ڕاوێژکردن دەستیان بە دیاریکردنی داهاتووی خۆیان کرد. ئەمە لە مێژووی گەلی کورددا خاڵێکی زۆر کاریگەر و گرنگە.

ڕێگەی لە بەردەم کۆنگرەی نەتەوەی کردەوە

یەکێک لەو فاکتەرانەی ڕێ لەبەردەم کۆمەڵکووژی لەسەر گەلی کورد دەکاتەوە نەبوونی یەکێتی گەلی کوردە. ئەم کۆنفرانسە بەڵکو کۆتایی بەبێ چانسی گەلی کورد لە مێژوودا بهێنێت، نیشانی دا کە پێکەوە مامەڵە دەکەن و هەڵوێستێکی هاوبەشی نیشان دا و ڕێگەی لەبەردەم کۆنگرەی نەتەوەی کوردان لە هەر چواربەشی کوردستان کردەوە.

تاکە هێز، هێزی ئێمەیە و یەکێتیمانە

تاکە هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە هێزمان بکات، بە خاوەن ستاتۆمان بکات و ڕێ لەبەردەم بە دەستهێنانی مافەکانمان بکاتەوە، هێزەکانی خۆمانە. کاتێک کوردان یەکێتی خۆیان بونیاتنا هیچ هێزێک ناتوانێت دەستکەوتەکانیان لە ناوببات. زۆر گرنگە کورد لە سووریا کۆبوونەوە و نیشانی دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و سەرانسەری جیهان داوای چ داهاتوویەک دەکات. دەبێت ئەم کۆنفرانسە قوڵتر بکرێتەوە و لە چواربەشی کوردستان بگۆڕێت بۆ یەکێتی نەتەوەیی.

هەموو داواکانی کوردان ڕەوایە

بێگومان هەندێک خاڵی گرنگ لە ئەنجامی ئەم کۆنفرانسە دەرکەوتن، زۆر گرنگە و گەلی کورد نیشانی دا لە سووریا ئیدارەیەکی ناناوەندییان دەوێت و پاراستنی مۆدێلی خۆیان گۆڕی بۆ هەڵوێستێکی هاوبەش. گەلی کورد نایەوێت زوڵمی ٦٠ ساڵی ڕابردوو دووبارە ببێتەوە. کوردان لە کۆنفرانسەکەدا نیشانیاندا کە داوای سووریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی دەکەن. دەیانەوێت لە گۆڕەپانی گشتیی بە شێوەیەکی یەکسان جێبگرن؛ زمانی کوردی ببێتە زمانێکی فەرمی، یەکسانی ژن و پیاو هەلومەرجی سەرەکییە، پاراستنی زمان، کەلتوور و شوناسی گەلانی دیکە. دەتوانم بڵێم یەکێتی کوردان هەبێت ئەم داواکارییانە قبوڵ دەکرێت و لە ئاستی جیهانیشدا ڕەوایە. بەڵام تەنها با یەکێتی گەلی کورد بە دی بێت.

 کۆنفرانسەکە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە ئەنجام درا. ڕۆحی بانگەوازەکە لە کۆنفرانسەکەدا چۆن نیشان درا؟

سەرحەد ئەرەن: ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازێکی مێژووی کرد. ڕایگەیاند دەبێت پرسەکە بە زەمینەی سیاسی و یاسایی تاوتوێ بکرێت. باسی پڕۆسەیەکی زۆر بەرفراوان کە ئازادی هەموو گەلان پەیوەندیدار دەکات، کرد. کاتێک لە ناوەڕۆکی کۆنفرانسەکە دەڕوانین دەبینین وەک بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانە. ئەم کۆنفرانسە ئەنجامی هەموو کۆبوونەوەکانی دوای بانگەوازەکەیە. هەربۆیە ئەم ڕێگەیە لە لایەن بەڕێز ئۆجالانەوە کرایەوە، لە ماوەیەکی کورتدا خۆی لە ڕۆژئاوا نیشان دا. ئەم کۆنفرانسە نوێنەرایەتی بانگەوازەکەی کرد.

کۆنفرانسەکە چ کاریگەرییەکە لەسەر بەشەکانی دیکە دەکات؟

سەرحەد ئەرەن: بە تێڕوانینم ئەم کۆنفرانسە لە ماوەیەکی کورتدا کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکان دادەنێت. کوردان لە چواربەشی کوردستاندا، گەلانی دیکە کە لەگەڵ کورد دەژین سود لەمە وەردەگرن و لەسەر ئەمەش دەست بە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن. بە تێڕوانینم داواکانی کۆنفرانسەکە هەمان داواکاری کوردانە لە تورکیا، داواکاری کوردانە لە ئێران. لە عێراق مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ستاتۆیەک هەیە. دۆخێکی نەرێنی یا دەستکەوطیک کاریگەری لە بەشەکانی دیکەش دەکات.

بە پێی دەوڵەمەندی نەتەوەیی و باوەڕیی هەرێمەکە، ئایا ئەم مۆدێلە چ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێمەکە دەبێت، بەتایبەتی لەسەر دانوستانەکانی ڕۆژئاوا-دیمەشق؟

سەرحەد ئەرەن: بە تێڕوانینم پڕۆسەی ئێستا کاریگەرییەکی ئەرێنی هەم لە سووریا هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات. گێژاو و قەیرانەکان بەهۆی دانەنان بە مافە بنەڕەتییەکانی گەلان، زۆرداری دەسەڵاتی فاشیستەوە ڕوویدا، ١٠٠ ساڵە لەسەر ئەم خاکە بەردەوامە. ئەم گێژاو و قەیرانانە هیچ شتێکی بە گەلان نەبخشی. هەربۆیە دەبێت ئەمە ئەنجام بدرێت؛ لە سووریا چەندین نەتەوە، کەلتوور و ئایین بوونی هەیە، بە پێی ئەو تایبەتمەندییانە دەبێت بەڕێوەببرێن.

مۆدێلی ڕۆژئاوا دەتوانێت لە سووریا بڵاوببێتەوە

مۆدێلی ڕۆژئاوا دەتوانێت لە تەواوی سووریادا بڵاوببێتەوە. تاوەکو دوابخرێت ناکۆکی و قەیرانەکان مەزنتر دەبن. ئەگەر ئەمە نەبێت داهاتوویەکی ڕوونی نابێت سووریا. چونکە ئەگەر گەلی کورد داواکانی لەسەر سووریا، ڕۆژئاوا نیشان بدەن، ئەمەش لە ئاستی جیهانییدا قبوڵ دەکرێت و پشتگیری دەکرێت.

هیوامان بۆ داهاتوو بە هێزە

لە کۆتاییدا ئایا پەیامێکتان هەیە بۆ بازنە سیاسییەکان و گەل؟

سەرحەد ئەرەن: پێویست ناکات ئێمە پەیام بە گەل بدەین، گەلەکەمان لە ئێمە باشتر ئەم پڕۆسەیە هەڵدەسەنگێنن. کوردان لە ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا جارێکی دیکە پیرۆز دەکەم. قوربانی زۆر سەختیاندا. کوردان نەک تەنها بۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بە ناوی هەموو جیهانەوە لە دژی زیهنیەتی تاریک، لە بەرانبەر سیستەمێک هەوڵی ئەوەی دەدا ڕۆژهەڵاتی ناوین و سوریا بکاتە دۆزەخ تێکۆشانی کرد و ئەمڕۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بەو پێیەی گەواهیدەری ساتێکی مێژووی دەکەین، ئەمە لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. هەروەها هیوامان بۆ داهاتوو بە هێزە.