دەزگای هه‌واڵگریی تورك (میت / MÎT) بۆ به‌كارهێنانی شێوازەکانی شەڕی تایبه‌ت له دژی گه‌لانی به‌رخۆدێر و بەرەنگار، به تایبه‌تی گه‌لی كورد دامه‌زراوه، له گۆڕه‌پانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا 'چه‌ندین كار' دەکات.
هه‌واڵگریی تورك گه‌نجانی هه‌رێمه‌كه له رێگه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌شفرۆشه‌كان و پاره و... هتد، ده‌خاته ناو تۆڕ و داوی خۆی و ده‌یانكاته سیخوڕ.
میت له رێگه‌ی سیخوڕه‌كانیه‌وه هەوڵ دەدات له دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی خۆسه‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، قەسه‌ده و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمەکەدا ئاژاوە و گرژی دروست بکات. هەروەها تیرۆر لە دژی به‌رپرسانی سه‌ربازی، دیپلۆماتیك و سیاسی هه‌رێمه‌كه ئەنجام بدەن. به پێی زانیاریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی میت كرده‌وه‌كانی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجام بدات، لە باکووری کوردستان لە شرنەخەوە تاوەکو دیلۆک ناوەندێکی بەڕێوەبردن و هەماهەنگیی تایبەتی دروستکردووە.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆش لە رۆژئاوا یه‌ك له‌دوای یه‌ك گورز له شانه‌كان و تۆڕەکانی میت ده‌ده‌ن. له ساڵی ٢٠٢١دا ده‌یان سیخوڕی میت له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتوه‌كاندا ده‌ستگیركراون.
ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دانپێدانانی رامی سامی عه‌بداڵ به‌رپرسی میت له هه‌رێمه‌كه و سیخوڕانی میت داود به‌عس ئه‌لوادی، حه‌سه‌ن عه‌لی یونس، حوسێن عه‌لی یونس و له‌یس ئه‌ل مه‌دفی ده‌ستكه‌وتووه. ئه‌و كه‌سانه كاتێک له دربێسیه و ره‌قا خه‌ریكی سیخوڕی بوون ده‌ستگیركران.
بەرپرسیاری میت لە ناوچەکە: رامی سامی عەبدال
رامی سامی عه‌بدال، خه‌ڵكی شاری سه‌رێكانی رۆژئاوایه. به‌رله‌وه‌ی سه‌رێكانی داگیر بكرێت، شۆفێری ته‌كسی بوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌ناو ریزه‌كانی هه‌سه‌ده‌دا ده‌ستبه‌كاربوو. رامی بۆ ماوه‌ی ٥ مانگ كاری سه‌ربازیی كرد و دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه داگیركارییه‌كان بۆ سه‌ر سه‌رێكانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و حه‌سه‌كه كۆچیان كردبوو. بۆ ماوه‌یه‌ك له خوێندنگه‌ی توێنی حه‌سه‌كه‌دا ماوه‌یه، كه ببوه شوێنی حه‌واندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران و دواتر رووی كرده دربێسیه و سه‌رله‌نوێ به ماتۆر ده‌ستی به كاری گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان كرد.
عه‌بدال به‌رپرسیارێتی هه‌رێمی دربێسیه‌ی میتی گرته ئه‌ستۆ و باسی له‌وه كرد، خالید به‌دیعی ئه‌لسۆفی كه خۆی به لولو ده‌ناسێنێت و ئه‌ندامی گروپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركه، له‌گه‌ڵ خزمێكی به ناوی ئه‌نه‌س په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه و داوایان لێكردووه دیمه‌نی خاڵ و شوێنه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌یان بۆ تۆمار بكات، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره.
رامی سامی عه‌بدال سه‌باره‌ت به‌و كاته‌ی كه سیخوڕی ده‌كرد، به‌م جۆره دانپێدانانی كرد: "من دیمه‌نه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كم گرت و بۆ ئه‌نه‌سم نارد و پێم وت، ئه‌و شوێنانه خاڵی سه‌ربازین. له‌به‌رامبه‌ردا ١٥٠ هه‌زار لیره‌ی سوری (نزیكه‌ی ٥٠ دۆلار)یان بۆ ناردم.
ئه‌نه‌س دوای ماوه‌یه‌ك وێنه‌یه‌كی بۆ ناردم، وێنه‌ی ئه‌ندامێكی قەسەدە بوو به ناوی عه‌بدۆ. داوای لێكردم ئه‌و كه‌سه بكوژم. دوای ئه‌نه‌س، عه‌بدولڕه‌حمان جه‌لود ئه‌لخه‌له‌ف ئه‌لعه‌نكاش كه ناوی ئه‌بو جه‌لودی له‌خۆی ناوه په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم. ئه‌ویش خه‌ڵكی سه‌رێكانی بوو. ئه‌بوجه‌لود داوای لێكردم، كه له‌گه‌ڵ حەمودی حه‌مزه په‌یوه‌ندی دروست بكه‌م. دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حەمودی قسه‌م كرد، وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازیم بۆنارد و له ژێر وێنه‌ی ئۆتۆمبێلەکەدا نووسیم، 'وێنەى ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی سەربازی'. حەمودی پێی وتم، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله مین ده‌نێرێت و دوای هێرشه‌كه‌ش ١٥ هه‌زار دۆلاری بۆ دەنێرێت.
دواتر له‌گه‌ڵ ئیسلام ئیبراهیمی برازایدا قسه‌م كرد، كه كاری بۆ هه‌واڵگریی تورك ده‌كرد. من وێنه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌م بۆ ئه‌ویش نارد، له‌به‌رامبه‌ردا ٣٠٠ هه‌زار لیره‌ی سوری (نزیكه‌ی ١٠٠ دۆلار)م وه‌رگرت".
رامی سامی عه‌بدال باسی ئه‌وه ده‌كات، كه چۆن بووه‌ته سیخوڕ و وتی، "داود له دربێسیه له‌گه‌ڵ من بوو، پێكه‌وه حه‌بی هۆشبه‌رمان به‌كارده‌هێنا. داودیش وه‌ك من بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ماده‌ی هۆشبه‌ر وه‌ربگرێت ده‌ستی به كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان كردبوو. ئه‌ندامانی سوپای ئازادی سوریا له سه‌رێكانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیبوویان، كه ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنم، له رێگه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه لە خشتەیان بردم و سه‌ریان لێشێواندم و منیان كرده سیخوڕ".
بەرپرسیاری میت لە دربەسییە: داود بەعس ئەل وادی
داود به‌عس ئه‌لوادیش خه‌ڵكی گوندی دربێسیه‌ی رۆژئاوایه. داود باس له‌وه‌ده‌كات له رێگه‌ی رامی سامی عه‌بداڵ، به‌رپرسی میت له دربێسیه بووه‌ته سیخوڕی میت. سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانیش به‌م جۆره دوا: "له رێگه‌ی رامییه‌وه په‌یوه‌ندیم به میته‌وه كرد، ئێمه پێكه‌وه وێنه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌گرت و بۆ گروپه چه‌ته‌كانمان ده‌نارد. رامی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا ١٥٠ هه‌زار لیره‌ی سوریی پێدام. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیخوڕیم له دژی گه‌لی خۆم كرد زۆر په‌شیمانم".
لەیس ئەنەس ئەل مەدفی
له‌یس ئه‌نه‌س ئەل مەدفی خه‌ڵكی ره‌قا‌یه. له‌یس له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی توركه‌وه راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه له هه‌رێمی ره‌قا ساز بكات. له ١٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوە ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
له‌یس ئه‌نه‌س باس له كرده‌وه‌كانی خۆی کردووە: "له به‌رنامه‌ی ماسنجه‌ردا گروپێكی گفتوگۆیان دروست كردبوو. سیخوڕێكیان به ناوی حوسێن عه‌لی یونس له‌و گروپه‌دا به‌شداری پێكرد. ئه‌و كه‌سه سه‌رپه‌رشتی ئێمه‌ی ده‌كرد. داوایان لێكردم به مه‌به‌ستی بانگه‌شه بۆ سوپای ئازادی سوریا (OSO) بروشور (نامیلكه)یان بۆ ئاماده بكه‌م.
هه‌روه‌ها داوایان كرد دیمه‌نی هەندێک شوێنی ناو شاریان بۆ تۆمار بكه‌م. له‌سه‌ره‌تادا من بروشوره‌كه‌م ئاماده كرد و چاودێری كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌كانم كرد له ناو كۆمه‌ڵگادا. دوای ئه‌وه‌ی بروشوره‌كانم ته‌واوكرد، ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كه‌سێك به ناوی عومران خه‌له‌ف ئه‌لجاسم دروست كرد. عومران ئێستا له توركیایه. دوای گفتوگۆكردن، حسێن به ئۆتۆمبێلێكی سپی جۆری مازدا هات بۆ لای من. بۆ رۆژی دوایی، ئێمه له گۆڕه‌پانی سه‌عاته‌وه تا گۆڕه‌پای نه‌عیم دیمه‌نی هه‌رێمی ره‌قامان تۆمار كرد.عومرانیش ئه‌و دیمه‌ن و بروشورانه‌ی له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك به ناوی "ئوخووه‌ت ئه‌لسه‌رووت" بڵاوكرده‌وه.
حوسێن عەلی یونس
حوسێن عه‌لی یونس خه‌ڵكی ره‌قایە. له‌گه‌ڵ برایه‌كی خۆی به ناوی حه‌سه‌ن عه‌لی یونس كاریان بۆ هه‌واڵگری تورك كردووه. ئه‌و ده‌ڵێت كه به‌ر له ٥ ساڵ كاتێك كاری چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی ده‌كرد، سیخوڕیێكی به ناوی عومران خه‌له‌ف ئه‌لجاسم ناسیوه، كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندامه‌كانی میت له ره‌قا ده‌كرد. ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عومران خه‌له‌ف دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتووه به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراون و دواتریش به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتووه.
حوسێن عه‌لی یونس دانی به‌وه‌دا نا: "منیش به‌شدار بووم له گروپی گفتوگۆ له ماسنجه‌ر. له گروپه‌كه‌دا عومران و له‌یس ئه‌نه‌سیش هه‌بوون. داوایان له هه‌ردووكمان كرد بروشور بۆ پشتگیری لە سوپای ئازادی سوریا ئاماده بكه‌ین. عومران جاسم بروشوره‌كانی له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كانی دیجیتاڵ میدیای سوپای ئازادی سوریا بڵاوده‌كرده‌وه. سه‌ره‌تا پێیان وتم، من ئه‌و كاره بكه‌م، دواتر وتیان ئێوه كارێكی جیاواز بكه‌ن".
حەسەن عەلی یونس
حه‌سه‌ن عه‌لی یونسیش خه‌ڵكی ره‌قا‌یه. له‌گه‌ڵ حوسێن عه‌لی یونسی برای كاریان بۆ میت ده‌كرد. حه‌سه‌ن عه‌لی یونس ده‌ڵێت، "ساڵێك به‌ر له ئێستا عومران خه‌له‌ف ئه‌لجاسمم ناسی. به‌رده‌وام سه‌ردانی ماڵی ئێمه‌ی ده‌كرد. رۆژێكیان كه هاته ماڵمان، داوای ته‌له‌فونه‌كه‌می كرد و وێنه‌ی ئه‌و بروشورانه‌ی گرت كه هه‌واڵگریی تورك بۆ ره‌قای ئاماده كردبوو. عومران میمۆرییه‌كی پێدام، كه له ناویدا وێنه و دیمه‌نی گروپه‌كانی وه‌ك داعش و سوپای ئازادی سوریای تیادا‌بوو. دواتر پێی وتم، كاتێك ده‌چمه توركیا ئه‌و وێنه و دیمه‌نانه‌م بۆ بنێره. دوای ئه‌وه‌ی چووه توركیا له رێگه‌ی واتسئاپه‌وه من ئه‌و دیمه‌نانه‌م بۆ نارد".
حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌كرد، به هۆی ئه‌وه‌ی سیخوڕی بۆ میت كردووه په‌شیمانه و وتی: "دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركرام زۆر په‌شیمان بوومه‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت سیخوڕی ته‌نها زیان به هه‌رێمه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی فریودان و خه‌ڵه‌تاندنی گه‌نجانه‌وه قه‌یران له هه‌رێمه‌كه ساز بكات".
ژ.ت