ته‌رمی شه‌هید حه‌سه‌ن سرین به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی شه‌هید حه‌سه‌ن سرین كه ١٤ی ئاب له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا شه‌هید ببو، له گۆڕستانی سرین به‌خاكسپێردرا.
ته‌رمی شه‌هید حه‌سه‌ن سرین كه ١٤ی ئاب له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا شه‌هید ببو، له گۆڕستانی سرین به‌خاكسپێردرا.
به به‌شداری سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی كانتۆنی كۆبانێ ته‌رمی شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده حه‌سه‌ن یوسف (حه‌سه‌ن سرین)یان له گۆڕستانی شه‌هیدانی ناوچه‌ی سرینی باشوری كۆبانێ به‌خاك سپارد، كه رۆژی ١٤ی تهمموز له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی له ره‌قا شه‌هیدببوو.
له گۆڕستانه‌كه‌دا مه‌راسیمێك سازكرا، دوای خوله‌كێك رێزگرتن ناسنامه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی هه‌رێمی فورات خوێندرایه‌وه و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه كرا.
ته‌رمی شه‌هید حه‌سه‌ن به هه‌لهه‌له‌ی دایكان به‌خاكسپێردرا.
هـ . ب