تەرمی مزگین بۆتان و کیسرا مەلەک بە ڕێورەسمێک بەخاکسپێردران
تەرمی مزگین بۆتان و کیسرا مەلەک کە لە قامشلۆ لە هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون، بە ڕێورەسمێک لە قامشلۆ بەخاکسپێردران.
تەرمی مزگین بۆتان و کیسرا مەلەک کە لە قامشلۆ لە هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون، بە ڕێورەسمێک لە قامشلۆ بەخاکسپێردران.
ئەندامانی دەزگا سەربازی و مەدەنیەکان، ئەندامانی کۆنگرەی ستار و هەزاران کەس بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد.
رەحیمە خەزال (مزگین بۆتان) شەڕڤانی یەپەژە و وڵاتپارێز کیسرا مەلەک ٣٠ی ئایار لە قامشلۆ لە هێرشیی درۆنەکانی تورکردا شەهید بوون.
شەمسەخان گۆلۆ ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی قامشلۆ سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بانگەوازی یەکێتی کرد.
شەمسەخان گۆلۆ وتی، " فرۆکە و هێرشی ئەردۆغان ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن. بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بەرخۆدان دەکەین. بۆ سەرکەوتن تێکۆشان فراوان دەکەین.
محەمەد زێدان یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدەش رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تاوان دەکات.
محەمەد زێدان بەڵێنی دووبارە کردەوە کە لەسەر ڕێچکەی شەهیدان دەبن و بۆ ئاسایشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئامادەی تێکۆشان.
دواتر باوەڕنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکان کرایەوە.
ف.ق