تەرمی شەهید ڕائید بەشیر نەزال لە ڕەققە بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید ڕائید بەشیر نەزال بە بەشداری سەدان کەس لە ڕەقە بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید ڕائید بەشیر نەزال بە بەشداری سەدان کەس لە ڕەقە بەخاکسپێردرا.
سەدان دانیشتووی کانتۆنی ڕەقە بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید ڕائید بەشیر نەزال لە مەزارگەی شەهیدان لە گوندی حکومیەی باکوری شاری ڕەقە.
لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عەین عیسا محەمەد حەمادە گوتی: "لەم خاکەدا لەپێناو ئازادی و یەکێتیدا چەندین گەنج گیانیان بەخشی. بەڵێن دەدەینە شەهیدان بۆ پاراستنی وڵات ببینە قەڵغانی پۆڵایین".
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی عەین عیسا ئەمەل ڕەشۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕائید بەشیر نەزال لە ٢٩ ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی لە شاری عەین عیسا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە شەهید بوو.