تەرمی شەهید مەحمود حەسەن حەمادە لە حەسەکە بەخاکسپێردرا
خەڵکی حەسەکە تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شەهید مەحمود حەسەن حەمادەیان بەخاکسپارد.
خەڵکی حەسەکە تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شەهید مەحمود حەسەن حەمادەیان بەخاکسپارد.
سەدان دانیشتووی شاری حەسەکە تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شەهید مەحمود حەسەن حەمادەیان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپارد. شەهید مەحمود لەکاتی ئەرکەکەیدا شەهید بوو.
لە مەراسیمەکەدا، وێنەی شەهید و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، عەزیزە حوسێن، قسەی کرد و شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە. بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە هێڵی شەهیدان.
لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شیار حەسەکە، گوتی: "دوژمن دەیەوێت لە ڕۆژئاوا پیلانی قێزەون جێبەجێ بکات و ئیرادەی گەلان بشکێنێت". بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بەدیهێنانی سەرکەوتن.
پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، ڕۆژدا ئەحمەد، ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.
تەرمی شەهید بە درووشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان بەخاکسپێردرا.