تەرمی شەهید مەرڤان عەفرین بەخاکسپێردرا
بە مەراسیمێک لە لایەن گەلەوە، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، شەهید مەرڤان عەفرین کە لە ١٢ حوزەیراندا شەهیدبوو، لە شەهبا بەخاکسپێردرا.
بە مەراسیمێک لە لایەن گەلەوە، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، شەهید مەرڤان عەفرین کە لە ١٢ حوزەیراندا شەهیدبوو، لە شەهبا بەخاکسپێردرا.
شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، شەهید مەرڤان عەفرین (ئەحمەد عوسمان) لە ١٢ی حوزەیراندا لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهید بوو. تەرمی شەهید بە مەراسیمێکی جەماوەری لە لایەن گەلەوە لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە شارۆچکەی ئەحرەزی کانتۆنی شەهبا بە خاکسپێردرا.
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئەمەل شێخۆ سەرساغی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "شەهیدانمان لە پێناو پاراستنی خاک و گەلەکەماندا گیانیان فیداکردووە."
دواتر ئەندامی کۆمیتەی ئاین و باوەڕدارییەکانی عەفرین و شەهبا، شێخ عەبدولقادر قسەیکرد و وتی: "هەموو کاتێک فیداکاریی شەهیدان لە دڵ و دەرونماندا زیندووە."
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا، پاشان بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ"، لەگەڵ بەرزکرنەوەی هەڵهەڵەی دایکاندا، تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.