تەرمی شەهیدان لە ٥ شار بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهیدانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە لە حەسەکەوە تا عامودا لە ٥ شار بە مەراسیمی جەماوەری بەخاک سپێردران.
تەرمی شەهیدانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە لە حەسەکەوە تا عامودا لە ٥ شار بە مەراسیمی جەماوەری بەخاک سپێردران.
حەسەکە
سەدان دانیشتووی حەسەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و نوێنەری مەجلیسە مەدەنیی و سەربازییەکان بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کایا ئەحمەد (محەمەد مانۆ) و لەهەنگ قەندیل (بەشار محەمەد) کە لە کانتۆنی تەبقە شەهیدبوون.
یەک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ئاگری حەسەکە گوتی: "بە شوێنکەوتنی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێگەی شەهیدان، تەواوی پیلانگێڕییەکان پووچەڵ دەکرێنەوە".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
دەرباسیە
لە ناوچەی دەرباسیە، تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) چیا ژن دەرباسیە (ڕۆنیا محەمەد عەلی) کە ١٢ ی شوبات لە مەنبەج شەهید بوو، بەخاکسپێردرا.
یەک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی کانتۆنی جەزیرە (هەپەجە) حەمید مەعیش گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە، بەڵام لەسایەی بەرخۆدانی گەلان ئەم هێرشانە شکستیان هێنا".
باوکی شەهید چیا ژن دەرباسیە، بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و کچەکەی. پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە، لەنێو هەلهەلەی دایکاندا تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.
ڕەقە
لە شاری ڕەقە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، ئەحمەد عەبدوڵا ئەلعەباس بەخاکسپیردرا کە ١٥ ی شوبات لە ناوچەی عەین عیسا شەهید بوو.
لە مەراسیمەکەدا جەختکرایەوە لەسەر بەرخۆدان بۆ ڕزگارکردنی هەرێمەکە و فیداکاری شەهیدان و گیانفیدایی شەهید ئەحمەد لەپێناو وڵاتەکەی.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە، بە درووشمی "بە گیان و بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.
دێرک
سەدان هاوڵاتی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی یەپەژە زین جیندا (بەهیە عەبد ئەلمەجید) کە لە ناوچەی دێرکی کانتۆنی جەزیرە بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهیدبوو.
لە مەراسیمەکەدا لە کەسێتی شەهید زین هەموو شەهیدان یادکرانەوە، تیشکخرایە ڕۆڵ و قوربانیدانی شەهیدان لە پارستنی هەرێمەکەدا. پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمەکەی بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا".
عامودا
لە عامودا تەرمی شەڕڤانی یەپەژە بێریتان ناودار (ڕوناهی ڕۆدی ئیبراهیم) کە لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو بەخاک سپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرا و بانگەوازکرا بۆ تێکۆشان دژی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و تەرمی شەهید لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل بەخاک سپێردرا.