تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەحمەد هادی بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەحمەد عەلی هادی کە ٩ ی حوزەیران لەسەر ئەرکەکەی شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەحمەد عەلی هادی کە ٩ ی حوزەیران لەسەر ئەرکەکەی شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا. دەیان خەڵکی شاری حەسەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

یەک لە فەرماندەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیدریس عوسۆ گوتی: "شەهید ئەحمەد لەکاتی پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانمانەوە لە ساڵی ٢٠٢١ تا شەهیدبوونی، نموونەی خوشک و برایەتی گەلان بوو. لە تەنیشت هاوڕێکانی چەکی هەڵگرت و ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکەی پاراست".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.