تەرمی شەڕڤانی قەسەدە لە تەقەبە بەخاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە هەمزە هیلال ئەلسلێخ لە تەبەقە بەخاکسپێردرا.
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە هەمزە هیلال ئەلسلێخ لە تەبەقە بەخاکسپێردرا.
بە مەراسیمێکی بەرفراوان و بە بەشداری نوێنەرانی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی کانتۆنی تەبەقە، ئەنجوومەنی سەربازی، پارتی داهاتووی سوریا، بزوتنەوەکانی ژنان، گەنجان و بەتەمەنانی هەرێمەکە تەرمی شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە هەمزە هیلال ئەلسلێخ لە تەبەقە بەخاکسپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامانی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان فۆزا محمەد و محمەد ئەلشێخ قسەیانکرد و ئاماژەیان بەوەدا شەڕڤانانی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) لە پاراستنی هەرێمەکەدا فیداکاری گەورەیان ئەنجامدا و داستانی قارەمانێتییان نوسییەوە.
بەناوی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ەوە خوشکی شەهید هەمزە، سارا سلێخ قسەیکرد و بەڵێنی دوپاتکردەوە لەسەر ڕێگەی براکەی بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەدا ڕژاندنی خوێنی براکەی لە پێناو سەپاندی ئاشتی لە هەرێمەکە و ڕزگارکردنی گەلان لە زوڵم و کۆیلایەتی بوو.
لە کۆتایدا ناوی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا و تەرمی شەهید ڕاسپاردەی خاک کرا.