تەرمی شەڕڤانی قەسەدە زوهەیر عوبێد بەشێوەی جەماوەری بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید زوهەیر فەرەج ئەلعوبێد بەشێوەی جەماوەری بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید زوهەیر فەرەج ئەلعوبێد بەشێوەی جەماوەری بەخاکسپێردرا.
شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید زوهەیر فەرەج ئەلعوبێد ئەمڕۆ لەلایەن سەدان کەسەوە لە مەزارگەی شەهیدانی شاری شەدادی بەخاکسپێردرا.
مەراسیمەکە بە نمایشێکی سەربازی شەڕڤانانی قەسەدە دەستی پێ کرد. پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادی سەحەر عەبدولکەریم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد، گوتی: "ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ بەخاکسپاردنی قارەمانێک کە لەپێناو مسۆگەرکردنی ژیانێکی شکۆدار بۆ نەوەکان گیانی فیدا کرد، لە کەسێتی شەهید زوهەیردا تەواوی شەهیدانی ئازادی بیردەهێنینەوە".
پاشان ناسنامەی شەهید زوهەیر خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.