تەڤ دەم، بۆ نەورۆز بانگەوازی کرد
بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) داوای لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد کە بەشداری لە جەژنی نەورۆزدا بکەن.
بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) داوای لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد کە بەشداری لە جەژنی نەورۆزدا بکەن.
بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) پەیامێکی بە بۆنەی نەورۆز بڵاوکردەوە. تەڤ-دەم، داوای لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد کە بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا بکەن.
پەیامی نەورۆزی تەف دەم بەم شێوەیەیە:
"سەرەتا جەژنی نەورۆز لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد و هەموو گەلانی میزۆپۆتامیا، ڕێکخراوە هەرێمیەکان، بنەماڵەی شەهیدانی ئازادی، هەڤاڵانی زیندان و ئەوانەی مانیان گرتووە، و تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادیی پیرۆز دەکەین."
گەلانی میزۆپۆتامیا وەک هێمای سەرکەوتن بە ئیرادەوە نەورۆز دەگێڕن. نەورۆز لە ڕاستیدا میراتی بەرخۆدان و یەکگرتنی گەلانی تێکۆشەرە. نەورۆز یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی شۆڕشە سەرەتاییەکانە دژ بە ستەمکاری و چەوساندنەوەی دیکتاتۆری بە عەقڵی کۆمەڵکوژی مرۆڤ و نکۆڵی لە کولتوور و بەها ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگا.
ئەو ئاگرەی کە کاوەی ئاسنگەر دایگیرساندووە، نوێنەرایەتی سەرکەوتن، ئازادی و کۆتایی هاتنی دیکتاتۆری و کۆیلایەتی دەکات. ئاگری نەورۆز سەرەتای ڕۆژێکی نوێ و ژیانێکی نوێ بووە. نەورۆز مێژوویەکی پڕ لە خۆڕاگری و ئازایەتی هەیە. نەورۆز یەکێکە لە کۆنترین جەژنە نەتەوەییەکان کە هەڵگری ئیرادە و بەهای ئەخلاقی کۆمەڵگایە. نەورۆز بۆ هەموو گەلانی میزۆپۆتامیا بۆتە کولتوورێکی پیرۆز کە تا ئەمڕۆش بەڕێوە ئەچێت.
گەلی کورد لە کوردستان و جیهان هەزاران ساڵە وەک نیشانەی سەرکەوتن یادی نەورۆز دەکەنەوە. لە زیندانەکانەوە، تا لوتکەی شاخەکان، لە شارەکان و هەموو ناوچەکانی کوردستان و جیهان، میراتی نەورۆز و هێماکانی دەپارێزێت. هەموو ئەمانە بەرهەمی ئەو فیداکاریانەی گەلە خۆڕاگرەکەمانە بەرامبەر بە دیکتاتۆرییەت و داگیرکەران.
ڕێبەر ئۆجالان بە تێکۆشانی خۆی پەرەی بە سروشتی ڕاستەقینە و مێژوویی نەورۆز دا، بەهاکانی نەورۆزی سەر لە نوێ بووژاندەوە، ورک میرات و کولتووری ئیرادەی ئازادی کۆمەڵگا. بەم ڕۆحەوە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە پاڵپشتییەکی بەهێزی جیهانی و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەکەین. هەروەها لەم نەورۆزەدا، بەڵێنمان دوبارە دەکەینەوە بەردەوام بین لە پاراستنی دەستکەوتە مێژووییەکانمان. ڕێبەر ئاپۆ دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ گەلەکەمان و هەموو گەلانی ئازادیخواز. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای سەرکەوتنی دەستکەوتە مێژووییەکانمان و ئیرادەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.
سەرەتا دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لەناوبردنی بەهاکانی نەورۆز دەدەن و لەم بوارەوە سیاسەتی گڵاو بەڕێوە دەبەن. بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە ئامانجەکەیان. لەم نەورۆزەدا ئاستی بەرخۆدان و تێکۆشان بەرز دەکەینەوە و بە ڕۆحی نەورۆز کە هێمای ئاشتییە، پلانی داگیرکەران و ستەمکاران وەک هەمیشە تێکدەشکێنین.
جارێکی تر جەژنی نەورۆز لە گەلەکەمان پیرۆز بێ. ئێمە پێمان وایە گەلەکەمان و هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە جددی و بە شێوەیەک کە شایانی بەرخۆدانی گەورەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بێت، بەشداری لە جەژنی ئازادیی نەورۆزدا دەکەن.
داوا لە سەرجەم کۆمەڵگاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین لە شەوی نەورۆزدا سەردانی گۆڕستانی شەهیدان بکەن و مۆم داگیرسێنن و گۆڕەپانەکان و دەروازەی شارەکان بە هێماکانی نەرۆز بڕازێننەوە.