تەڤ-دەم لە دژی داگیرکاری و گۆشەگیری بانگەوازی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی کرد

تەڤ-دەم بانگەوازی لە هەموو لایەک کرد کە لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی لە دژی داگیرکاری و گۆشەگیری تێکۆشان بەرز بکەنەوە.

بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی شۆڕشی ١٩ی تەمموز، ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ١٩ی تەمموزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد، پێکهاتەکانی هەرێمەکە، بنەماڵەی شەهیدان، بریندارانی تێکۆشان، شەڕڤانان و هێزەکانی پاراستن پیرۆز کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا کە لە٢٠١٢ لە کۆبانێ دەستی پێکرد، دەستکەوتی زۆر بەدیهات و هیوای گەلانی هەرێمەکە زیندوو بووەوە.

لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شۆڕشی ١٩ی تەمموز ئەزموونێکی زۆر گرنگە لە هەرێمەکە و جیهاندا و تێیدا گۆڕانکاریی مەزن لە ئاستی کۆمەڵایەتی، کولتووری، سیاسی و پاراستنی دا هاتە ئاراوە و ژنان و گەنجان ڕەوڵی پێشەنگایەتی خۆیان لە پێکهێنانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، سیاسی و کۆمەڵایەتی دا بەجێهێنا و ئێستاش بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە فەداکاری زۆری کردووە و تێکۆشانێکی گرنگ بەڕێوە دەبات و بەردەوامە.

جگە لەوەش لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هەڵوێستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کراوە، کە بە شێوەیەکی دڕندانە، بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی شۆڕش مەرجە نێونەتەوەییەکان بەکارهێناوە و لەم دواییانەدا سیاسەتێکی نایاسایی و بۆ تۆڵەسەندنەوە لە گەلی ناوچەکە پەیڕەو دەکات. لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتێکی نایاسایی بەڕێوە دەبات و لە گەلە خۆڕاگر و تێکۆشەرەکەی دووری خستووتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم قۆناغە چارەنووسسازە و لەم کاتەدا حکومەتی ئەردۆغان شەڕی داگیرکاریی لە دژی باشووری کوردستان ڕاگەیاندووە و لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵ دەدات لەگەڵ ڕژێمی سوریا بگاتە ڕێککەوتن و ئامانجی سەرەکیش ڕەوایەتی دان بە داگیرکارییەکانیە و ئیرادەی گەلانی ناوچەکە و شۆڕشی ١٩ی تەمموز هەڵوەشێنێتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە گەلانی ناوچەکە کراوە بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری پیرۆزباییەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمموز بن و بەرپرسیارانە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەستنەوە و پشتگیری لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی بەڕێزیان بکەن. هەروەها لە پێناو پاراستنی میراتی مێژوویی و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران و خیانەتکاران، بانگەوازی لە هەموو لایەک کرا کە لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی تێکۆشان و بەرخۆدان مەزنتر بەکەنەوە.