ڕووکەن ئەحمەد: نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ
ڕووکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) ڕایگەیاند: نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ. پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەینەوە."
ڕووکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) ڕایگەیاند: نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ. پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەینەوە."
هاوسەرۆکی تەڤ-دەم، ڕووکەن ئەحمەد، ڕایگەیاند، بە شۆڕشی ڕۆژئاوا، نەورۆز بۆتە ڕەنگی برایەتی گەلان و لە هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بڵاوبووەتەوە. ڕووکەن ئەحمەد وتی: "ئێمە نەورۆزێک کە لە بەرامبەر ستەمدا پیرۆز دەکرا، گەیشتینە پیرۆزباییەکانی نەورۆز و شارەکان بەو بۆنەوە ڕازاوەتەوە". لە هەموو شارێکدا پۆستەری "نەورۆز پیرۆزبێ" هەڵواسراوە. لە نەورۆزی قەدەغەکراوەوە گەیشتینە نەورۆزی ئازاد."
ڕووکەن ئەحمەد بۆ ئاژانسی هەوالی فورات قسەی کرد و ڕوونی کردەوە کە نەورۆز ڕۆژێکی نوێیە کەسەرهەڵدان دژی تاریکی و دڕندەیی و نادادپەروەری کراوە؛ نەورۆز لوتکەی تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری و یەکسانییە، وتی، نەورۆز بە بەرخۆدان لە زیندانی ئامەد هێندەی تر مانای بە خۆیەوە بینی. مەزڵوم دۆغان لە ژوورێکی تاکەکەسیدا بە سێ چڵە شخارتە جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و بە ئاگری جەستەی ئاگری نەورۆزی داگیرساندەوە. نەورۆز بە هەڤاڵانی وەک زکییە ئاڵکان و ڕەهشان دەمیرەل و ڕۆناهی و بێریڤان گەیشتە لوتکە. ئەم هەڤاڵانە بە وتنی 'ئێوە دەتوانن نەورۆز قەدەغە بکەن، گۆشەگیری بکەن، بەڵام ناتوانن ڕۆحی بەرخۆدانمان بگرن'، ئاگریان لە جەستەیان بەردا.
ڕووکەن ئەحمەد وەبیری هێنایەوە کە نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە هەلومەرجێکی سەختدا وەک باشوور و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەدا کە بە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ نەورۆز گۆڕاوە بۆ ڕەنگی برایەتی گەلان و بڵاوبووەتەوە لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
'نیورۆزی ئەمساڵ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت.
ڕووکەن ئەحمەد ڕایگەیاند، هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیمۆکراتیک بۆ کێشەی کورد" بە نەورۆزدا گەیشتە لوتکە و ڕایگەیاند: "ئەمساڵ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەریی کێشەی کورد پیرۆز دەکرێت". ئەم هەنگاوە لەگەڵ نەورۆزدا دەگاتە لوتکە. ئامانجمان لە ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان گشتگیر بووەوە و گەلانی جیهان لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا تێدەکۆشن."
"با بڕژینە مەیدانەکانی نەورۆز"
ڕووکەن ئەحمەد باسی لە گرنگی بەشداریکردن لە نەورۆزدا کرد و بە ناوی "نەورۆز ڕۆژی بەرزکردنەوەی دەنگی ئازادییە؛ دوا ڕۆژی کۆتایی گۆشەگیری، ستەم و دەسەڵاتداری ستەمکارانە. بۆیە پێویستە هەمووان بەو ڕۆحەوە بڕژینە مەیدانەکانی نەورۆز. پێویستە دەنگی خۆمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنین بەگوێی هەموو جیهاندا."