یادکردنەوەی ١٤ ی تەمموز: لەسایەی بەرخۆدانی زیندانەکان لێرەین
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، شەهیدانی ١٤ ی تەمموزیان بیرهێنایەوە و گوتیان: "لەسایەی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز ئێمە لێرەین".
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، شەهیدانی ١٤ ی تەمموزیان بیرهێنایەوە و گوتیان: "لەسایەی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز ئێمە لێرەین".
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بەبۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز و شەهیدانی زیندانی ئامەد مەزڵوم دۆغان و کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک و فەرهاد کورتای و نەجمی ئۆنەر و مەحمود زەنگین و ئەشرەف ئانیک ڕێپێوانیان ئەنجامدا، لە گۆڕستانیش بۆ شەهیدانی ئازادی خولەکێک ڕێزگرتنیان پیشاندا.
پاش ڕێزگرتن هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات محەمەد بۆزی ڕایگەیاند لەسایەی شەهیدانی ئەم شۆڕشەوە گەیشتینە ئەم ئاستە، ڕایگەیاند شۆڕشی ڕۆژئاوا بەرهەمی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموزە.
ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، ئیسلام ئیبراهیم گوتی: "ئێمە لەسایەی ئەو بەرخۆدانە گەیشتینە ئەم ئاستە، تاکە ڕێگەیەک هەیە، ئەویش ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە".
پاشان لەسەر گۆڕی شەهیدان مۆم داگیرسێنرا و شەهیدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە.