ئاگری نەورۆز لە منبج هەڵکرا
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە کانتۆنی منبج دەستی پێکرد. بە سەدان کەس بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە کانتۆنی منبج دەستی پێکرد. بە سەدان کەس بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
جەژنی نەورۆز لە شاری منبج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی پێکرد. ئاهەنگی نەورۆز لە داوێنی چیای تەوق ئەلخەلیل لە باشووری شاری منبج دەستی پێکرد و خەڵکێکی زۆر لە زۆربەی شارۆچکە و گوندەکانی کانتۆنی منبجەوە بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.
گەلانی عەرەب، کورد، ئەرمەنی و تورکمان بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە چوونە مەیدانی نەورۆز و ئاهەنگەکەیان پیرۆز کرد.
گۆڕەپانەکە بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی ئازادی ڕازابووەوە. بە نووسراوێکی مەزن "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەڵواسرابوو.
بەشداربوانی مەراسیمەکە بەردەوام دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان دەوتەوە.
هەروەها مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لەلایەن دایکی شەهیدانەوە، هاوکات بە سترانە شۆڕشیەکانەوە، بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" داگیرسا.