دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هەرێمەکە دەکات. هەرچەندە باس لەوە دەکات بۆ ئەو هێرشانە "مۆڵەتی پێویستی" وەرنەگرتووە، بەڵام کاتێک مرۆڤ سەیری هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە دەکات ئەوە دەبینێت، کە دۆخەکە جیاوازە. لە ماوەی دوو مانگ و نیوی ڕابردوودا بەلانیکەمەوە هەزار و ٤٢٠ هێرش کراوەتە سەر هەرێمەکە و ٢٣ کەسی شەهیدبوون و ٥٧ کەسیش برینداربوون.
لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە بەلایەنی کەمەوە ٣ هەزار و ٧٦٣ هێرش کراوەتە سەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا. لەو هێرش و بۆردومانانەدا ٣٣ کەسی شەهیدبوون و ١٢٤ کەسیش برینداربوون. ئەو هێرشانەی کە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەنجام دەدراون بریتین لە:
کانوونی دووەم: ٣٨٧ هێرش ئەنجامدرا و ٢٥ کەس بریندار بوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٨٧ جار هێرشیان کردە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. هاوکات ٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٨٠ جار بە فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە. لەو هێرشانەدا ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
ئەو هێرشانەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکە ئەنجامیان داوە بەم شێوەیەن:
درۆن (٤)، هاوەن (٧٧)، تۆپ (١٢٤)، تانک (٢)، کاتیوشا (١)، موشەک (٥)، بۆمبهاوێژ (١٨)، دۆشکا (١٠٧)، ڕۆکێت (١)، بی - (٥)، نیشانەشکێنی (٣)، بی کەی سی (٥)، تەقاندنەوە (١)، بۆمبی دەنگی (١).
هاوکات ٢٠ جار دەستڕێژی تەقە کراوە، ١٢ جار هەوڵیانداوە هێرش بکەن و جارێکیش هەوڵیان داوە بەنهێنی هێرش بکەن.
شوبات، ٤٣٢ هێرش، ٢ شەهید، ١٦ بریندار
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە مانگی شوباتدا ٤٣٢ جار هێرشیان کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. فڕۆکە جەنگییەکان ٧ جار بە ناوچەکەدا فڕیون و ١١٩ فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە. لەو هێرشانەدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و ١٦ هاوڵاتیش برینداربوون.
ئەو هێرشانەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکە ئەنجامیان داون بەم شێوەیەن:
درۆن (١٢)، هاوەن (٦٧)، تۆپ (١٥٣)، کاتیوشا (٣)، موشەک (٢) بۆمبهاوێژ (٢٥)، دۆشکا (١٤٦)، ئێس پی جی-٩ (٢)، نیشانەشکێنی (٣)، بی کەی سی (٣)، تەقاندنەوە (١).
لە مانگی ئازاردا ٢٨٨ هێرش، ١٠ کەس بریندار بوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە مانگی ئازاردا ٢٨٨ جار هێرشیان کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. هاوکات ٢٠ جار فڕۆکەی جەنگی و ١٢٣ فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە. لەو هێرشانەدا ١٠ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
ئەو هێرشانەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکە ئەنجامیان داون بەم شێوەیەن:
درۆن (٣)، هاوەن (٣٤)، تۆپ (٢٨)، تانک (٢)، موشەک (٣) بۆمبرێژکراو (٢٣)، دۆشکا (١٥٤)، نیشانەشکێنی (١٣)، بی کەی سی (٢٣)، تەقاندنەوە (٢).
لە هەمان کاتدا ٢ جار دەستڕێژی گولـلەیان کردووە و جارێکیش هەوڵیان داە بە نهێنی هێرش بکەن.
مانگی نیسان: ٥٢٩ هێرش، ٤ كه‌س شه‌هیدبوون و ٩ كه‌سیش برینداربوون
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و گروپه چه‌ته‌كانی لایه‌نگری له مانگی نیساندا ٥٢٩ جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. هه‌ر له‌و مانگه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌وه ٢٠ جار فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ١٧٧ جاریش فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه. له‌و هێرشانه‌دا ٤ كه‌س شه‌هیدبوون و ٩ كه‌سیش برینداربوون.
هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆسه‌ر هه‌رێمه‌كه به‌م جۆره‌ن:
درۆن ١٢، هاوه‌ن ٧٣، كاتیوشا ٢٣٤، تانك ٤١، تۆپهاوێژ ١٨، دۆشكا ١٠٣، نیشانشكێن ١٧، بی كه‌ی سی ٢٦، ته‌قنیه‌وه ٣.
له‌هه‌مان ماوه‌دا ٤ جار ده‌ستڕێژی گولـله‌یان كرد، جارێك بۆسه‌یان نایه‌وه و ٣ جاریش ویستیان به دزیه‌وه هێرش بكه‌ن.
مانگی ئایار: ٧١١ هێرش، ٢ كه‌س شه‌هیدبوون و ٧ كه‌سیش برینداربوون
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و گروپه چه‌ته‌كانی له مانگی ئایاردا ٧١١ جار هێرشیان كرده سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٢ جار فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ٢٢٢ جاریش فڕۆكه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕانه‌وه. له‌و هێرشانه‌دا ٢ كه‌س شه‌هید بوون و ٧ كه‌سیش برینداربوون.
هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆسه‌ر ناوچه‌كه به‌م جۆره‌ن:
درۆن ٦، هاوه‌ن ١٣١، كاتیوشا ٣٣، تانك ١٩، موشه‌ك ٦، تۆپهاوێژ ٣٣، دۆشكا ١٤٨، نیشانشكێن ١٢، بی كه‌ی سی ١٧، ته‌قینه‌وه ٢، هێرشی دیكه ٣.
مانگی حوزه‌یران: ٤٥١ هێرش، ٣ كه‌س شه‌هیدبوون و ١٢ كه‌سیش برینداربوون
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و گروپه چه‌ته‌كانی له مانگی حوزه‌یراندا ٤٥١ جار هێرشیان كرده سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. له‌و ماوه‌یه‌دا ٤٣ جار فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ٣١٥ جاریش فڕۆكه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕانه‌وه. له‌و هێرشانه‌دا ٣ كه‌س شه‌هید بوون و ١٢ كه‌سیش برینداربوون.
هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆسه‌ر هه‌رێمه‌كه به‌م جۆره‌ن:
درۆن ١٠، هاوه‌ن ٧٤، كاتیوشا ١٥٠، تانك ١٠، موشه‌ك ١٤، تۆپهاوێژ ٣٣، دۆشكا ١١٧، نیشانشكێن ١٨، بی كه‌ی سی ١، هێرشی دیكه ١٤.
مانگی ته‌مموز: ٣٦٣ هێرش، ٧ كه‌س شه‌هیدبوون و ٢٥ كه‌سیش برینداربوون
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و گروپه چه‌ته‌كانی له مانگی ته‌مموزدا ٣٦٣ جار هێرشیان كرده سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. له‌و ماوه‌یه‌دا ١٣ جار فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ٤٠١ جاریش فڕۆكه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕانه‌وه. له‌و هێرشانه‌دا ٧ كه‌س شه‌هید بوون و ٢٥ كه‌سیش برینداربوون.
هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه به‌م جۆره‌ن:
درۆن ١٨، هاوه‌ن ٧٣، كاتیوشا ١٢٠، موشه‌ك ٤، تۆپهاوێژ ٣٦، دۆشكا ٤٣، نیشانشكێن ٢١، بی كه‌ی سی ٧، ته‌قینه‌وه ١، هێرشی دیكه ١٣.
مانگی ئاب: لانیكه‌م ٦٠٠ هێرش، ١٥ كه‌س شه‌هیدبوون و ٢٥ كه‌سیش برینداربوون
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و گروپه چه‌ته‌كانی له مانگی ئابدا لانیكه‌م ٦٠٠ جار هێرشیان كرده سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ئه‌و هێرشانه به درۆن و تۆپ و كاتیوشا ئه‌نجامدراون. له‌و هێرشانه‌دا ١٥ كه‌س شه‌هید بوون و لانیكه‌م ٧ كه‌سیش برینداربوون.
ژ.ت / هـ.ب