ئەحمەد جەدوع ئەلعوسمان لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، کە یەکێک لە بەڕێوەبەرانیان بەناوی ئەحمەد جەدوع ئەلعوسمان لە هێرشی چەتەکاندا لە دێرەزۆر شەهید بووە.

ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەڕێوبەر و یاریدەدەری یەکەم ئەحمەد ئەلجەدوع ئەلعوسمان لە 3ی تشرینی دووەم لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە دێرەزۆر لە هێرشێکی چەتە نەناسراوەکاندا شەهید بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە؛

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەلعوسمان

ناوی باوک: جەدوع

ناوی دایک: بەردە

شوێن و بەرواری لەدایکبوون:١٩٨٩ حەسەکە

شوێن و کاتی بەشداریکردن: بەسێرا-٤/٦/٢٠١٨

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزۆر ٣/١/٢٠٢٤

لە بەیاننامەکەدا وەها باسدەکرێت:"لە سەرەتای دامەزراندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە، شەهید ئەحمەد بۆ پاراستنی گەل و خاک و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە بەشداری ڕیزەکانی هێزەکانمان دەبێت، شەهید ئەحمەد لە راپەڕاندنی کارەکانی لە پێشەوەی تێکۆشان بووە، کەسێکی بەتوانابوو و هەڤاڵانی خۆشدەویست، شەهید ئەحمەد هەموو شتێکی لەپێناو وڵاتەکەی بەخشی و دواجار تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.