یەکەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی وێژەیی رۆژئاوا دەستیپێکرد

کۆمیتەی وێژەیی رۆژئاوای کوردستان بە دروشمی 'وێژە، هزر، هەبوون و بەرخۆدان' لە قامشلۆ یەکەمین کۆنفڕانسی خۆی دەستپێکرد.

یەکەین کۆنفڕانسی کۆمیتەی ویژەیی رۆژئاوای کوردستان لە هۆڵی عەفرین لە شاری قامشلۆ دەستیپێکرد.

ئەندامانی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم)، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری، دەزگای زمانی کوردی (سەزەکە)، کۆمیتە و یەکێتی رۆشنبیرانی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا، بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کردووە.

چاوەڕێدەکرا کە نوسەر و ویژەوانانی بەشەکانی دیکەی کوردستان و ئەوروپاش بەشداری بکەن، بەڵام بەهۆی سەختی رێگاکە نەیانتوانی بەشدار ببن.

کۆمیتەی وێژەیی رۆژئاوای کوردستان بەم کۆنفڕانسە هەوڵ دەدات چەترێک بۆ نوسەر و وێژەوانانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست بکات و کاروباری وێژەیی لەژێر ئەو چەترە بەڕێوەببات.

کۆڵی کۆنفڕانسەککە بە وینەی نوسەر و وێژەوانانی کورد وەک 'جەلادەت بەدرخان، موسا ئانتەر، حسێن چاوش' و پانکارتی دەربارەی وێژەی کوردی خەمڵێنرا.

زەلال جەگەر هاوسەرۆکی تەڤدەم پیرۆزبایی کۆنفڕانسەکەی کرد و رایگەیاند، ئەو ئاڵۆزیەی دەسەڵات دروستی کردووە لە هەرێمەکە، بۆ لاوازکردنی ئیرادەی کۆمەڵگایە و ترسی دەسەڵات لە ئیرادەی گەلە و وتی، "لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەران کە دەیانەوێت کۆمەڵگا پارچە بکەن، ١٠ ساڵە لە چوارچێوەی شۆرشی رۆژئاودا تێکۆشان ئەنجام دەدرێت."

زەلال جەگەر باسی ئەوەی کرد کە سەختی و ئاستەنگیەکان هەموو کاتێک روبەروی وێژەوانانی کورد بونەتەوە کە مێژووی گەلەکەیان بە پێنوس و کتێبەکانیان دەنوسنەوە و وتی، " هێزە دەسەلاتدارەکان نایانەوێت وێژەوانان راستی بنوسنەوە. پێوسیەت لە بەرانبەر ئەم دۆخە وێژەوانان راستی بنوسنەوە بۆ ئەوەی بتوانن میراسێک بەجێ بهێڵن. نوسراو میراسی کۆمەڵگایە، بەو پێیە کۆمەڵگا دەبێتە خاوەن ئیرادە. پێویستە وێژەوانان خۆیان لە مەزهەب، ئایین و سیاسەت دوور بگرن و راستی بنوسنەوە."

زەلال جەگەر باسی ئەوەی کرد کە لە شۆرشی رۆژئاوادا وێژەوانانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ئازادی دەتوانن هەست و رامانیان بنوسنەوە و وتی، "وێژەوانان دەتوانن راستی دەسەڵات، ئاڵۆزی ئابۆری، ئازادی ژنان و ئەو عەقڵیەتەی کە تاوەکو ئێستا نەگۆڕاوە، بنوسنەوە.

دواتر بۆتان هۆشێ ئەندامی بەڕێوەبرایەتی کۆمیتەی وێژەیی رۆژئاوای کوردستان بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و باسی ئەوەی کرد کە بەرلە شۆرشیی رۆژئاوا نوسەر و وێژەوانان بەهۆی دەسەڵاتەوە نەیاندەتوانی هەست و رامانیان بنوسنەوە و وتی، "ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو دەزگا رۆشنبیریەکان و وێژەییەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەژێر یەک چەتردا کۆبکەینەوە."

کۆنفرانسەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامە و بەشداربوان راپۆرتی کۆمیتە، سیستمی ناوخۆیی، پلاننامەی دوو ساڵی رابرسوو و هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری کۆمیتەیەکە لەسەر ئاستی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گۆتوبێژ دەکەن.

کۆمیتەی وێژەیی رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٦دا دامەزراوە، کۆمیتەکە بە خەباتی وێژەیی و وانەی وێژەیی لە زانکۆکانی رۆژئاوادا کاروباری خۆی بەڕێوە بردووە.

ف.ق