'ئێمە شانازی دەکەین کە بە زمانی کوردی دەخوێنین'

خوێندکارانی کانتۆنی فورات کارنامەیان وەرگرتەوە و هەستی خۆیان خستەڕوو و جەختیان کردەوە کە زۆر شانازی دەکەن بەوە بە زمانی زگماکی دەخوێنن.

لە کانتۆنی فورات ٦٧ هەزار و ٣٧٥ خوێندکاری سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی کارنامەی تاویکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیان وەرگرتەوە. خوێندکاران و مامۆستایانی خوێندنگە سەبارەت بە دابەشکردنی کارنامە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

وتەبێژی خوێندنگەی شەهید سەیدۆ ساڵح نایف ئەوەی خستەڕوو کە قەدەغەی سەر زمانی کوردی دوای شۆڕشی رۆژئاوا هەڵگیراوە و لە خوێندنگەکان بە شێوەیەکی فەرمی پەروەردە بە زمانی کوردی هەیە و وتی، "ئەمساڵ خوێندن بە باشی تێپەڕی، لە خوێندنگەی شەهید سەیدۆ تەنیا ٨٥٠ خوێندکار هەیە. ژمارەی مامۆستاکانیشمان ٤٥ مامۆستا و دوو وتەبێژ و کارمەندی ئەرشیڤ هەیە. ساڵێکی خۆش تێپەڕی و خوێندکاران بۆ وەرگرتنەوەی کارنامەکانیان روویان لە خوێندنگەکان کردووە. زمانەکەمان بەر لە چەند ساڵ لە سەردەمی دەسەڵاتی رژێم قەدەغەبوو. کاتێک تاکە یەک وشەی کوردی بە کاردەهێندرا، راستەوخۆ کەسەکە رووبەڕووی ئەشکەنجە دەکرایەوە. بەڵام لەمڕۆدا خوێندنگەکانمان و پرۆگرامی خوێندنمان هەمووی بەکوردیە."

بەختەوەرم کە بەزمانی کوردی دەخوێنم'

خوێندکاری پۆلی ٧ی خوێندگەی شەهید سەیدۆ نادیا عەلیش بەم جۆرە هەستی خۆر دەربڕی، "زۆر دڵخۆشم کە کارنامەمان وەرگرتەوە. بەختەوەرین کە ئێمە بە زمانی خۆمان دەخوێنین. ئێمە زۆر شانازی دەکەین و دڵخۆشین کە ئێمە بە زمانی خۆمان دەخوێنین. بژی زمانی کوردی".

خوێندکارێک بە ناوی ئێڤا ئەل عەلی وتی، "بەهۆی دڵخۆشیەوە ناتوانم هەستی خۆم دەربرم. ئێمە کارنامەمان وەرگرتەوە. حەز دەکەم کە بە زمانی دایکی خۆم بخوێنم و بنوسم. ئاستی زمانی خۆمان دەگەیەنینە بەرزترین ئاست".

هـ . ب