ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدان خیانەتەکانی پەدەکە-یان شەرمەزار کرد
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە، خیانەتەکانی پەدەکە و هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، "گەریلاکان ڕۆڵەکانمانن و تا کۆتایی خاوەنداریان لێدەکەین."
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە، خیانەتەکانی پەدەکە و هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، "گەریلاکان ڕۆڵەکانمانن و تا کۆتایی خاوەنداریان لێدەکەین."
لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە بە پشتیوانی پەدەکە بە هەموو شێوەیەک لە باشووری کوردستان پەری سەندووە، لە هەموو پارچەکانی کوردستان و جیهان تا دێت ناڕەزایەتی زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت. ئەندامانی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە لەو بارەیەوە هەڵوێست و نیگەرانیەکانی خۆیان لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە ڕاگەیاند:
'بەساڵانە خەیانەتەکانی پەدەکە لەدژی دۆسیەی ئازادی بەردەوامە'
ئەندامانی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیره و له هەمان کاتدا خوشکی شه هید دیار، لەیلا خەلیل هەڵوێستی خۆیان دەڕبڕی و ڕایانگەیاند: " خیانەتەکانی پەدەکە و هاوکارییەکانی له گەڵ دەوڵەتی تورک له دژی گەریلاکانی ئازادی شەرمەزار دەکەن. خیانەتەکانی پەدەکە ساڵانێکە دژی دۆزی ئازادی بەردەوامە. گەریلاکانی ئازادیی بەساڵانە بۆ پاراستنی ماف و ئازادی گەلی کورد و هەموو گەلانی ستەملێکراو تێکۆشان دەکەن. پێویستە هەموو شتێک لە پێناو خاوەنداری لە گەریلا کانمان بکەین، ئەوان گیانی خۆیان لە پێناو گەلەکەیان بەخت دەکەن، بەساڵانە بەرخۆدان دەکەن، بە بەدیلی مەزنەوە دەستکەوتی گرنگیان بەدەستهێناوە. بەڵام بنەماڵەی بارزانی لەدژی ئەوان هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن و لە دژیان شەڕ دەکەن. ئەرکی ئێمەیە وەکوو گەل تا کۆتایی خاوەنداری لە گەریلاکانمان بکەین."
بانگەوازی لە گەلی باشووری کوردستان کرا
هەروەها سیابەند سلێمان ئەندامی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان وتی: "ئەو دۆخەی کە ئێستا لە باشووری کوردستان ڕوودەدات وەهایە؛ پەدەکە خۆی کردووتە خزمەتکاری دەوڵەتی تورک و خیانەت لە هەموو گەلی کورد دەکات و دەرفەت بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورک خۆش دەکات. پەدەکە بەرژەوەندیی بنەماڵەیی خۆی لە سەرووی مافی گەلی کوردەوە داناوە و بۆ گەلی کورد و بەهاکانی گەلی کورد هیچ ڕێزێک دانانێ. بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمان لە باشووری کوردستان ئەوەیە کە نەکەونە داوی پیلانەکانی ماڵی بارزانی و شەڕ لەگەڵ ڕۆڵەکانیان نەکەن. دژی خیانەت و داگیرکاری بوەستنەوە و خاوەنداری لە گەریلا ئازادەکانی گەلەکەیان بکەن. ئەوانەی لە چیاکانی کوردستان تێکۆشان بۆ ئازادیمان دەکەن ڕۆڵەکانی ئێمەن و لە پێناو مافەکانی گەلی کوردا تێدەکۆشن و گیانی خۆیان بەخت دەکەن. کوردیش وەکوو هەموو گەلان مافی خۆیەتی بە زمان، کولتوور و ناسنامەی کوردانەی خۆیەوە بژیت. ئەم مافە لەلایەن دەوڵەتانەوە قۆرخ کراوە و بە تاوانبار بەناوی دەکەن و کۆمەڵکوژی دەکەن. گەریلاکانمان بۆ ئەم مافانە تێکۆشان دەکەن. پێویستە تا کۆتایی خاوەنداری لە ئازادیخوازانمان بکەین. ئێمە وەک ئەندامانی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان هێز و مۆڕاڵی خۆمان لەو گەریلا و ئەفسانەیانە وەردەگرین کە لەو شاخانەدا بەرخۆدانی مێژوویی دەکەن."