ئەندامی هەپەجە فیدان حەمۆ لە شەهبا بەخاکسپێردرا
ئەندامی هەپەجە فیدان حەمۆ لە ١ی کانوونی دووەم لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی فافین بەخاکسپێردرا.
ئەندامی هەپەجە فیدان حەمۆ لە ١ی کانوونی دووەم لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی فافین بەخاکسپێردرا.
ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری (هەپەجە) فیدان حەمۆ لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا شەهیدبوو، لە گۆڕستانی فافینی کانتۆنی شەهبا بە بەشداری کۆچبەرانی عەفرین و گەلی شەهبا بەخاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەهید فیدان حەمۆ بەزکرایەوە و دروشمی "شەهید نامرێ" وترایەوە.
جەماوەری گەل لەسەرەتادا تەرمی شەهید فیدان لە نەخۆشخانەی ئەڤرین وەرگرت و بەرەوە گۆڕستانی شەهیدان بەرێکەوتن. لەگۆڕستان بەناوی هەپەجە، زەینەب باران، سەرەخۆشی بۆ گەلی کورد خواست و وتی: "شەهید فیدان بەڵینی دابوە گەلی خۆی و بەڵێنی خۆی بەجێگەیاند. ئێمەش لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبین. لە سایەیی شەهیدانەوە بوونی گەلی کورد پارێزراوە".
بەناوی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، حەسونی عەبدۆ قسەیکرد و وتی: "کچی عەفرینە، لە سایەیی ئەم شەهیدانەوە وڵاتمان دەپارزین. ئێمەش لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان دەڕۆین".
داوتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید لەناو هەلهەلەی دایکان و دورشمی "شەهید نامرێ" بەخاک سپێردرا.