ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماری هێرشەکانی تورکی ئاشکرا کرد

ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، سوپای تورک و چەتەکانی لە مانگی تەمووزدا منداڵێک و ٤ هاوڵاتی مەدەنی کوشتووە و وتی، "١٦ چەتەی قەڵغانی فورات کوژراون."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مانگی تەمموزدا ئاشکرا کرد.

بەپێی راگەیەنراوەکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ئەلبووخار، کورهیوک، کاوکلی، قڕوێران، یانلی، جاموسیا، دندەنیە، سیادە، ئوم ئەدەس، ئوم جلود، عەرەب حەسەن، محسەلی، عەون دادات، توخاری گەورە، توخاری بچوک، چات، حەسەن و هۆشەریێی لە باکوری منبج کردووەتە ئامانج.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە دەوڵەتی تورک لە بارەگاکانیەوە لە گوندەکانی لە بەرەی نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی  هێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی منبج.

ناوەندە باسی ئەوەشی ککرد، بارەگاکانی دەوڵەتی تورک ئەممانەن، بارەگای قڕاتا، توخور، عەرەب حەسەن بچوک. یاشلی، شێخ ناسر، کەربەجلی، حەمارا و گرێدی.

ئاماژەی بەوەشدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ٥٦٠ تۆپ ماڵی خەڵکی مەدەنی و خەوی و زاری هاوڵاتیانی کردووەتە ئامانج.

لە ئەنجامنی وڵامدانەوەی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبجدا ١٦ چەتەی قەڵغانی فورات کوژراون.

ناوەندەکە دەشڵێت، لە ئەنجامی وڵامدانەوەدا ٥ چەتە بریندار بوون و ٥ هەوڵدانی پیشڕەویکردن تێکشکێنراون، ئۆتۆمبێڵێکی دۆشکە و ٢ تۆپهاوێژ تێکشکینراون و دەست بەسەر ژمارەیەک چەکدا گیراو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج پشتڕاستی کردەوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ١٣ ماڵی خەڵکی مەدەنیان بە چەکی سوک و قورس کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامدا ٥ ماڵ وێرانبوون. هەروەها ٤ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون، منداڵێک شەهید بووە و دار و زەوی و زاری گوندنشینانی سیادە و دەندەنیە سووتاون.

ناوەندەکە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی چۆڵکردنی هەرێمەکە و پەنابەرکردنی خەڵکە رەسەنەکەی هێرش ئەنجام دەدات.

ف.ق