ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە یەکەمین کۆنگرەی خۆی کرد
ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە هۆڵی زانکۆی رۆژئاوا لە قامشلۆ دەستی بە یەکەمین کۆنگرەی خۆی کرد.
ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە هۆڵی زانکۆی رۆژئاوا لە قامشلۆ دەستی بە یەکەمین کۆنگرەی خۆی کرد.
یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە دروشمی 'شۆرشی ژنان مسۆگەری کۆمەڵگای دیموکرات و ئازادە' ئەنجام دەدرێت.
نوێنەرانی پارتە سیاسیەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە)، بەرێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئاسایشی ناوخۆی ژنان، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی دەرەوەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و کۆنگرەی ستار لە کۆنگرەکەدا ئامادەن.
لە کۆنگرەکەدا دوای هەڵسەنگاندنی کاری دوو ساڵی ئەنجومەنەکە، گفتوگۆ لەبارەی رێنماییەکانی ئەنجومەنەکە دەکرێت. لە کۆتاییشدا بریارەکانی تایبەتی ژنان بۆ یاساکانی ژنان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وەردەگیرێن.
ف.ق