یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانیان بە ناوی هۆگر نارین بۆتان بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بووە و وتی، "هاوڕێمان هۆگر تاوەکو دوایین هەناسە بەرپرسیاری خۆی لەنێو شۆڕشدا جێبەجێ کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی شەهیدێکی خۆی ئاشکرا کرد.

یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانیان هۆگر نارین بۆتان (عەبدولعەزیز یەشیل) بەهۆی نەخۆشی شەهید بووە.

راگەیەنراوەکەی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

هەڤاڵ هۆگر لەنێو خێزانیکی وڵاتپارێزدا لەدایک ببووە. کاتێک تێکۆشانی ئازادی لە رۆژئاوا و باکوری سوریا دروست بوو، بەشداری ریزەکانی ئێمەدا کرد. هەڤاڵ هۆگر بە تایبەتمەندی رەنجدەر، فیداکار و خاکی خۆی دەناسرایەوە و لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا هەڵوێستی خۆی پاراست. هاوڕێ هۆگر تاوەکو دوایین هەناسە بەرپرسیاری خۆی لەنێو شۆڕشدا جێبەجێ کرد.

ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ هۆگردا، یادی هەموو شەهیدەکانمان بەڕێزەوە دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان دەکەین.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسناو: هۆگر نارین بۆتان

ناو و پاشناو: عەبدولعەزیز یەشیل

ناوی دایک: مەریەم

ناوی باوک: تاهیر

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەسەکە، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١

ف.ق