ئۆپراسیۆن له هۆل له دووه‌م رۆژدا به‌رده‌وامه
ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی مه‌ترسیه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌مپی هۆل ده‌ستیپێكردووه، له دووه‌م رۆژدا ه‌برده‌وامه، لانیكه‌م ٢٧ چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركرا و ٤ تونێل دۆزرانه‌وه.
ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی مه‌ترسیه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌مپی هۆل ده‌ستیپێكردووه، له دووه‌م رۆژدا ه‌برده‌وامه، لانیكه‌م ٢٧ چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركرا و ٤ تونێل دۆزرانه‌وه.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له ٢٤ی ئاب له كه‌مپی هۆل له شاری حه‌سه‌كه ده‌ستیان به هه‌نگاوی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئاسایشی كرد.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به پشتیوانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامدا. له رۆژیی یه‌كه‌مدا چالاكی پشكنین له به‌شی یه‌كه‌می په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌ستپێكرا.
له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا شانه‌كانی داعش له ناو دانیشتووانی كه‌مپه‌كه كرانه ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ چه‌ته‌كانی داعش و بنه‌ماڵه‌كانیان ٤٣ هێرشیان له كه‌مپه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه. له هێرشه‌كاندا ٤٤ كه‌س له‌وانه ١٤ ژن و ٢ منداڵ كوژراون. له‌و هێرشانه‌دا چه‌كی بێده‌نگ و كه‌رسته‌ی تیژ به‌كارهێنراون.
له دووه‌م رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا راگه‌یه‌نرا كه له به‌شی یه‌كه‌م كه په‌نابه‌رانی عێراقی تێدان ٢٧ چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركراون.
هه‌ر له‌و ناوچه‌یه ٤ تونێل كه چه‌ته‌كا بۆ خۆشاردنه‌وه هه‌ڵیانكه‌ندوون دۆزرانه‌وه. هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به خۆڵ تونێله‌كانیان پڕكرده‌وه.
له كه‌مپی هۆل كه وه‌ك بۆمبێكی ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه داده‌نرێت، هه‌م بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی و هه‌میش بۆ سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمه‌كه مه‌ترسی دروست ده‌كات.
له كه‌مپی هۆل ٥٤ هه‌زار و ٣٩٠ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر ده‌ژین. له‌وانه ٢٧ هه‌زار و ٨١٦یان عێراقین و ٤٨٣ كه‌سیان سوری و ٨ هه‌زار و ٩١١ شیان بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كانی داعشن.
هـ . ب