یەرەئا: ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزکرد
یەرەئا شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزکرد.
یەرەئا شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزکرد.
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) بەبۆنەی ٢٢ ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامەوانانی کوردەوە لەسەر ماڵپەڕەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای پەیامەکەدا دەڵێت: "١٢٦ ساڵ پێش ئێستە لە ٢٢ ی نیسانی ١٨٩٨، میقداد میدحەت بەدرخان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی "کوردستان" لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ دەرکرد، بەم هەوڵەش زەمینەیەک بۆ هەنگاوە سەرەتاییەکانی چاپەمەنی کوردی پەیدابوو، ڕاستە ڕۆژنامەی کوردستان بەهۆی دەستوەردانی دوژمنانی کوردەوە درێژەی نەکێشا، بەڵام گەلی کورد لە چوار پارچەی وڵات ئەو هەنگاوە وەک زەمینەیەکی سەرەکی بەبناغە گرت و خەباتی چاپەمەنییان پێشخست".
ئاماژە بەوە دەکات هەر لە سەرەتاوە تەڤگەری ئازادی پێشخستنی ڕاگەیاندنی ئازادی کردۆتە بناغەی پێشخستنی تێکۆشانی ئازادی، لەسەر ئەم بناغەیەش دەیان دەزگای ڕاگەیاندن پێشخران و سەرەتا بە ڕۆژنامەی سەرخۆبوون دەستی پێ کرد.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات لەم ڕووەوە پێشکەوتنی باش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەن، ئەگەر ئەمڕۆ خۆبەڕێوەبەری و سوپامان هەیە و سیستەمی خوشک و برایەتی گەلان سەرەڕای هەموو هێرش و پیلانەکان سەردەکەوێت، لەسایەی تێکۆشانی خەباتی ڕاگەیاندنی ئازادە، لەسایەی ئەو هەڤاڵانەی لەپێناو حەقیقەت گیانی خۆیان بەخشی، توانیمان ببینە خاوەنی زەمینەیەکی بەهێزی تێکۆشانی ئازادی.
لەکۆتاییدا هەموو شەهیدانی چاپەمەنی بیردەهێنێتەوە و داوا لە هەموو ڕۆژنامەوانان دەکات ببنە دەنگی دیموکراسی جڤاکی و لەسەر ئەم بناغەیە تێبکۆشن.