یەرەژە: تێکۆشانی سەید ئەڤران دەگەیەنینە سەرکەوتن

یەرەژە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوپیشەکانی ڕۆژنامەوان سەید ئەڤران دەکات و دەڵێت: "تا بەدیهاتنی جڤاکێکی سیاسی، دیموکراتیک و ئازاد لەسەر بناغەی ئازادی ژن، درێژە بە تێکۆشانەکەی دەدەین".

یەکێتیی ڕاگەیاندنی ژن (یەرەژە)، پەیوەست بە شەهیدبوونی سەید ئەڤران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

یەرەژە ڕایگەیاند بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی شەهیدبوونی ڕۆژنامەوانی شۆڕشگێڕ سەید ئەڤرانیان پێگەیشتووە، دەڵێت:

"شەهید سەید خاوەنی مێژوویەکی دوورودرێژی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەیە بۆ گەڕان بەدوای ڕاستی و گەیاندنی بە جیهان، بەتایبەت تێکۆشانی گەلی کورد و کوردستان.

تێکۆشەر و ڕۆژنامەوان، نووسەری شۆڕشگێڕ سەید ئەڤران ژیانی خۆی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد و کوردستان تەرخان کرد. بەهۆی ئەوەوە تێکۆشانێکی ناوازەی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ڕووسیا و ئەرمینیا و زۆرێک لە دەوڵەتانی عەرەبی بەڕێوەبرد.

سەید ئەڤران دژی سیاسەتی چەوساندنەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەستایەوە، کاری گەورەی ئەنجامدا بۆ گەیاندنی دەنگ و ئازاری گەلی کورد لە تورکیا و باکوری کوردستان بە جیهان. لە ئەنجامدا زۆرجار دەستگیر دەکرێت. کاتێک لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ نووسینگەی ڕۆژنامەی ئۆزگور ئولکێ لە ئەستەنبوڵ بۆردومان کرا، هاوڕێ سەید ئەرکی سەرنووسەری هەبوو. لەو هێرشەدا هاوڕێی سەید بریندار بوو.

لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی ١٩ی تەموز، ڕۆژنامەوان سەید ئەڤران دەچێتە ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی شۆڕشی دیموکراسی بە جیهان ڕابگەیەنێت، کار و ئەزموونەکانی وەک ڕۆژنامەوانێک بڵاودەکاتەوە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕاگەیاندنی ئازادی شۆڕشگێڕانەی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. دەیان ڕۆژنامەوان پەروەردە دەکات بۆ ئەوەی هێڵی بەرخۆدان تۆماربکەن، لەنێویاندا، شەهیدان دلیشان ئیبیش و نوژیان ئۆرهان.

ماندوونەناسانە و بێ دوودڵی لە سەختترین هەلومەرجدا، سەید ئەڤران، بەمەبەستی بنیاتنانی ڕاگەیاندنێکی واقیعی و شۆڕشگێڕانە لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر شوێنپێی دامەزرێنەری ڕاگەیاندنی ئازاد شەهید مەزڵوم دۆغان و ڕێبازی ڕاگەیاندنی ژنی ئازادی شەهید غوربەتلی ئەرسۆز، وەک هەر کەسێک ڕێبازی ڕاگەیاندنی ئازاد و ڕاگەیاندنی جڤاکی لە ئەکادیمیای شەهید فایەق خوێندبێت لەسەر بناغەی "ڕاگەیاندن ئاوێنەی جڤاکە"، هەنگاوی بەردەوام و هاوسەنگی هاویشت.

ئێمە بەڵێنی درێژەدان بە ڕاگەیاندنی ئازاد و دیموکراتیک بە هاوڕێ سەید ئەڤران دەدەین، بە تەواوی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەڵێین، هەتا بەدیهێنانی جڤاکێکی سیاسی، دیموکراتیک و ئازاد، لەسەر بناغەی ئازادی ژنان، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".