ئەو گەنجەی لە تل رەفعەت شەهید بوو بە خاکسپێردرا
عەلی عەبدولرحمان محەمەد، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر تل رەفعەت شەهیدبوو بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا.
عەلی عەبدولرحمان محەمەد، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر تل رەفعەت شەهیدبوو بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا.
گەنجێک بەناوی عەلی عەبدولرحمان محەمەد، لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەی تل رەفعەتی شەهبا شەهیدبوو. بە ئامادەبوونی کۆچبەرانی عەفرین و خەڵکی شەهبا بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی فافین بەخاکسپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی ناوچەی تل رەفعەت حەیات ئەحمەد قسەیکرد و سەرەخۆشی لە هەموو گەل کرد و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو ڕۆژێک هێرشەکانی لەسەر هەرێمەکان زیاتر دەکات. بە هۆکاری بۆردومانەکان منداڵانمان شەهید دەبن. هەر جۆرە قوربانییەک دەبێت با ببێت، ئێمە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین."
ئەندامی تەڤگەری دیموکراتیک (تەڤ-دەم)ی کانتۆنی عەفرین و شەهبا حسێن ولۆ باسی لەوەکرد هەتا دەگەڕێنەوە بۆ عەفرین بەرخۆدان و تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.
دوای قسەکان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
دواتر لەگەڵ هەڵهەڵەلێدانی دایکانی شەهید و دروشمی 'شەهید نامرێ' تەرمی شەهید بە خاکسپێردرا.