ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ئاگری نەورۆزی کردەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیاندراوێک جەژنی نەورۆزی پیرۆزکرد و ئاگری نەورۆزی کردەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیاندراوێک جەژنی نەورۆزی پیرۆزکرد و ئاگری نەورۆزی کردەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی هاتنی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی دا، هاوسەرۆکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەڤین سوێد و حوسێن عوسمان ڕاگەیاندراوەکەیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهیدانی نەورۆز یادکرانەوە.
پاشان نەورۆز لە تەواوی گەلی هەرێمەکە و بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پیرۆزکرا و گوترا: " ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک هاوشانی گەل لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانی جڤاکی و ڕزگارکردنی خاکی سوریاوە بەها و واتا ڕاستەقینەکانی نەورۆز دەهێنێتە دی".
هەروەها ڕاگەیاندراوە، بەم ئاگرەی ئەمڕۆ کرایەوە دەسپێکی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە شار و شارۆچکەکانی کانتۆنەکانی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕادەگەیەنین، بانگەواز لە گەل دەکەین بەشداری نەورۆز بکەن.