ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: گەنم و پەمووی جووتیاران دەکڕدرێت
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیادن ئەمساڵ هەموو بەرهەمەکانی گەنم و پەموو لە جووتیاران دەکڕدرێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیادن ئەمساڵ هەموو بەرهەمەکانی گەنم و پەموو لە جووتیاران دەکڕدرێت.
هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەحمەد یونس ڕایگەیاند ئەمساڵ هەموو بەرهەمەکانی گەنم و پەموو لە جووتیاران دەکڕدرێت.
ئەحمەد یونس دووپاتی کردەوە ئامانج لەم بڕیارە پاراستنی کۆگای ستراتیژی گەنم و پەمووە.
هێشتا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نرخی گەنم و پەمووی دیاری نەکردووە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ساڵی پار نزیکەی ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار تەن گەنمی وەرگرتبوو، نرخی هەر کیلۆیەک ٤٣ سەنتی ئەمریکی بوو.