ئینته‌رناسیۆنالسته‌كان له مه‌كسیك، ئینگلته‌را، ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا باسیان له هۆكاره‌كانی هاتنیان بۆ رۆژئاڤا كرد و ئاماژه‌یان بۆ مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كه كرد.
شه‌ڕزان مۆرا خه‌ڵكی مه‌كسیكه، دوو ساڵ به‌ر له ئێستا هاته رۆژئاڤا. شه‌ڕزان باسی له‌وه‌كرد، كه ماوه‌ی دوو ساڵه له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایه و باسی تێكۆشانی كرد: "له‌و كاته‌وه‌ی هاتوومه‌ته رۆژئاڤا تا ئێستا ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی سه‌رنجی راكێشاوم ئه‌وه‌یه: ئێمه لێره له دژی ده‌وڵەتی تورك و چه‌ته‌كانی له شه‌ڕداین. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت بۆ رای گشتی بڵێم، كه ئه‌م ناوچه‌یه ته‌نیا شه‌ڕی تێدا نییه.
لێره له هه‌مان كاتدا شۆڕشی ژن، شۆڕشی گه‌نج هه‌یه. لێره شتی زۆر ناوازه و جوان هه‌یه. جیا له شه‌ڕ و دژواریه‌كان زۆر شتی تری لێیه. بۆ ده‌ربرینی پاڵپشتی هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بێته ئێره. به‌شداری له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یان سه‌ربازیدا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ناشتوانن له وڵاته‌كه‌یان بچنه ده‌ره‌وه، هه‌ر له‌و شوێنه‌ی خۆیانه‌وه ده‌توانن پشتگیریمان لێبكه‌ن، ده‌كرێت له سه‌ر دیجیتاڵ میدیا گروپه‌كانی پشتیوانی دروست بكرێن و گوشار بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك. واته زۆر شت هه‌یه كه ده‌توانرێت بكرێت".
رۆڵی ته‌ڤگه‌ری ژنان كاریگه‌ره
شۆڕش قه‌ره‌چوغ خه‌ڵكی ئینگلته‌رایه. ماوه‌یه‌كی كورته هاتوه‌ته رۆژئاڤا. یه‌كێكه له ئه‌ندامانی تابوری ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كانی یه‌په‌گه.
شۆڕش به‌م جۆره باس له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و شۆڕشی رۆژئاڤا ده‌كات: "دوو مانگ پێش ئێستا هاتم بۆ رۆژئاڤا. كاتێك هاتم بینیم فڕۆكه‌ی چاودێری تورك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شوێنی هاووڵاتییانی مەدەنی. من هێرشه‌كانی سه‌ر تل تەمرر و قامیشلۆم بینی. هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵان و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر گه‌ل بۆ ئه‌وه‌ی كۆچ بكه‌ن. به‌و رێگه‌یه كێشه‌كانی رۆژئاڤا گه‌وره ده‌كرێن. ئه‌وه‌ی له رۆژئاڤا زیاتر له هه‌ر شتێك كاریگه‌ری له سه‌ر من دانا ئیراده‌ی گه‌له، كه له دژی فاشیزم خۆڕاگری ده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان بۆ بونیاتنانی دیموكراسی و كاریگه‌ری به‌هێزی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ژن سه‌رنجی راكێشام.
بۆ پشتیوانیكردن پێویسته چی بكرێت؟ له ئینگلته‌را و وڵاتانی دیكه ده‌كرێت هاوكاری بكرێت، چالاكی پشتگیریكردن به‌ڕێوه‌بچێت. هەروەها لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لێرە، دەتوانن پەیوەندی بە ئێمەوە بکەن و زانیاری وەربگرن، یان راستەوخۆ بێنە ریزمانەوە. ده‌توانن به‌شداری له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازیدا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ناشتوانن بێنه ئێره، له‌سه‌ر دیجیتاڵ میدیا ده‌توانن به‌دواداچوونمان بۆ بكه‌ن و پشتگیریمان لێبكه‌ن. ده‌كرێت له‌سه‌ر دۆخی ئێره زانیارییه‌كان هاوبه‌شی پێبكه‌ن و بڵاویان بکەنەوە و سه‌رنجی رای گشتی بۆ سه‌ر ئێره رابكێشن".
فه‌یسه‌ڵ ده‌روێش خه‌ڵكی ئه‌مریكایه. چوار مانگ به‌ر له ئێستا هاتوه‌ته گۆڕه‌پانی شۆڕشی رۆژئاڤا. به‌م جۆره باسی گۆڕه‌پانه‌كه ده‌كات: "لێره ئه‌و شته‌ی له ناو شۆڕشدا كارتێكه‌ریی له سه‌ر من هه‌بوو، په‌یوه‌ندیی شۆڕش و كۆمه‌ڵگایه. وه‌ك سیستمه ده‌وڵه‌تیه‌كان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه سیستمێك دروست ناكات. ئه‌و شه‌پۆله دیموكراسیانه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه به‌هێزده‌كرێن. له ناو شۆڕشدا مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌و جۆره ده‌كرێت. له‌و بڕوایه‌دام كه به تایبه‌تی ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان هه‌موو مرۆڤایەتی پێشكه‌وتنه زۆر گرنگه‌كانی ئێره ده‌بینن. زۆر به واتایه‌یه كاتێك مرۆڤ ده‌بینێت كه به هێزی گه‌ل چۆن ده‌توانرێت شۆڕش بكرێت. مرۆڤ هێزی لێوه‌رده‌گرێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی داگیركه‌ری و ئیمپریالیزم له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان نه‌هێڵرێت، رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێت".
به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئاشتی له هه‌رێمه‌كه پێویسته ئۆجالان ئازاد بكرێت
هۆگر شه‌ڕڤانێكی فه‌ره‌نسیه و سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی هاتنی خۆی بۆ رۆژئاڤا و چاودێرییە‌كانی ده‌ڵێت: "من به‌شداری شۆڕشی رۆژئاڤا و به‌رخۆدانی گه‌ل بووم. بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له به‌رخۆدان به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و تێكۆشان له دژی چه‌ته‌كانیان بكه‌م، هاتم بۆ ئێره. ده‌وڵه‌تی تورك عه‌فرینی داگیركرد، تاڵانی كرد. هه‌روه‌ها ئاوی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه گرته‌وه. هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاویه‌كانی نێوان ئێران و عێراق چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. ٢٢ ساڵه عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كوردی به دیلی گرتووه و به قورسترین شێوه گۆشه‌گیری ده‌كات، وه‌ك نیلسۆن ماندێلا. له‌پێناو ئاشتی له ناوچه‌كه پێویسته عه‌بدوڵا ئۆجالان ئازاد بكرێت.
پێویسته تێكۆشان به‌ڕێوه بچێت و ئێمه كرده‌وه‌كانی ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ده‌بینین. سه‌رباری ئه‌وه‌ی داعش زۆر لاواز بووه، به‌ڵام هێشتاش هه‌ڕه‌شه له رۆژئاڤا ده‌كات. هه‌ر له به‌ر ئه‌وانه به‌شداری تابوری (لیوای) ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كانی یه‌په‌گه بووم. شۆڕشی رۆژئاڤا وێڕای دژایه‌تیه‌كانی بۆ سه‌رمایه‌داری له لایه‌نی جه‌وهه‌ریه‌وه شۆڕشی ژنه، شۆرشی ژینگه‌یه. ئێوه‌ش به‌شداری له شۆڕشدا بكه‌ن".
ژ.ت