ئێزدییەکان عەفرین جەژنی چوارشەمە سوری ئەمسال لە ماڵەکانیاندا پیرۆزدەکەن

ئێزدییەکانی عەفرین لەهەرێمی شەهبا، بەهۆی رێکارەکانی پێشگیری لە ڤایرۆسی کرۆنا جەژنی چوارشەمەی سەری نیسانی ئەمساڵ لە ماڵەوە پیرۆزدەکەن.

ئێزدییەکان عەفرین کە بەهۆی دڕندەیی چەتەکانی دەوڵەتی تورک  ناچارمان کۆچبەری هەرێمی شەهبا ببن، هەرسال چوارشەمە سور-یان بە مەراسیمی جەماوەری پیرۆز دەکرد، بەڵام ئەمساڵ  بەهۆی نەخۆشی کرۆنا هەر کەس لە ماڵەکەی خۆیدا جەژن پیرۆزدەکات.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئێزدییەکانی عەفرین سوعاد حسۆ جەژنی چوارشەمەی سوری لەهەموو گەل پیرۆزکرد و لەسەر واتای چوارشەمە سور و ئامانجەکانی قسەیکرد و وتی: " چوارشەمە سور ڕۆژی سەوزبوونی عەردە، لێرە ژیان دەستیپێکرد و ڕۆژی ژیانەوەیە."

سوحاد حسۆ دەربارەی واتای جەژنی چوارشەمەی سەری نیسان وتی، " چوارشەمەی سوور بەو واتایەیە کە ژیانێکی نوی دەئافڕێنرێت و بەهۆی ئەوەشەوە پێی دەڵێن تەقینی مەزن. ئەمەش لە ڕووناکی خودا و چوار پێکهاتەی کە پێویستی مرۆڤاییین وەک ئاو، با، خاک و ئاگر، ئەم چوارە هەرە گرینگن لەسەرعەرد دا."

حسۆ دەربارەی رەنگکردنی هێلکە وتی،" کاتێک کە ئێمە هێلکەکان بە پێی وەرزەکانی ساڵ ڕەنگ دەکەین.کاتێک هێلکەکان دەکۆڵێنرێت بەواتای سەهۆڵبەندانی عەردە، کاتێک کە تۆکڵەکەی لێدەکەینەوە بەواتای نەمانی بەستەلەک وسەرمایە.هەربۆیە هێلکە لە جەژنی چوارشەمە سور سەرەکییە."

سوعاد حسۆ دەربارەی ئامادەکاری بۆ جەژنی جوارشەمەی سەری نیسان وتی، " ئێمە گروپی ئێزدی خۆمان و شەنگال و گەنجان و مندالانمان بۆ شایی ئامادە کردبوو، بەڵام بە هۆی پەتای کرۆنا ئەمسال لە مالەکانماندا جەژن پیرۆز دەکەین."

ک-ش