'ئەزمونی ٣٠ ساڵەی سەید ئەڤران دەکەینە هێزی راگەیاندن'

کارمەندانی ئۆزگور تی ڤی لە رۆژئاوا یادی سەید ئەڤرانیان بەرزڕاگرت و باسیان لەوەکرد کە ئەزمونی ٣٠ی ئەو دەکەنە هێزی راگەیاندنی ئازاد و سۆسیالیست و دەیگەیەننە هەموو بندەستان.

خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە ئۆزگور تی ڤی کاردەکەن، سەبارەت بە سەید ئەڤران کە ٢٢ ی ئەیلول شەهیدبوو، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

خەباتکارانی ئۆزگور تی ڤی سەرەخۆشیان لە خەباتکارانی ئاژانسەکەمان، ئەندامانی یەکێتی راگەیاندنی ئازاد، بنەماڵە و دۆستانی ئەڤران کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە وەک خەباتکارانی ئۆزگور تی ڤی لە رۆژئاوا بەهۆی لەدەستدانی هاوپیشە، هاوڕێی کۆڵنەدەرمان لە راگەیاندنی ئازاد و وڵاتپارێز سەید ئەڤران زۆر خەمبارین. سەرەخۆشی لە خەباتکارانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، ئەندامانی یەکێتی راگەیاندنی ئازاد، راگەیاندنی وڵاتپارێز، دۆستان و بنەماڵەکەی دەکەین.

هاورێمان سەید ئەڤران کە لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستی بە کاری راگەیاندن کرد، کارەکەی ئاوێتەی ئامانجی کوردستان و جیهانێکی ئازاد کرد، بەو جۆرە بەڕێوەی برد و لە دامەزراندنی راگەیاندنی وڵاتپاڕێزی ئازاددا رۆڵ و رەنجێکی گەورەی هەبوو. لە دژی هەژموونی راگەیاندنی بورژوازی لەپێناو بەئەنجامگەیاندنی کارەکانی راگەیاندنی شۆڕشگێڕانەی ئازاد تێکۆشا. لەسەر ئەو بنەمایە لە باکووری کوردستان لە قۆناغە سەختەکاندا ئەرک و بەرپرسیارێتی هەستیاری بەجێگەیاند. وەک تێکۆشانی خۆی لە پێناو چوار پارچەی کوردستان لە ناساندنی شۆڕشی رۆژئاوادا بە گەلانی جیهان هەوڵی گرنگی خستەگەڕ. بۆ ئەوەی لە رۆژئاوا کارەکانی راگەیاندن بەرەوپێش بجن، ئەزمونی خۆی پێشکەش کرد.

وەک رۆژنامەوانانی سۆسیالیست کە لە سەر خاکی خاکی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا کاردەکەین، وەک سەید ئەڤران و بە دەیان هەڤاڵی رۆژنامەوانی وڵاتپاڕێزمان تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو، ئێمە کاری راگەیاندنی سۆسیالیست-ئازاد دەکەین، ئێمە درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین.

هاوڕێمان خەباتکاری بەنرخی راگەیاندن سەید ئەڤرەن لەپێناو راستیدا، بۆ گێڕانەوەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بۆ گەلانی بندەست، ٣٠ ساڵ کاری رۆژنامەوانی کرد. ئێمە ئەزمونی ٣٠ ساڵەی ئەو دەکەینە هێزی راگەیاندنی ئازاد و سۆسیالیست و بنچینەیی گەنجان، ژنان و هەموو بندەستان.

بە رێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێمان سەید ئەڤران دەکەینەوە".

ژ.ن