گەلی کانتۆنی قامیشلۆ بە ڕێپێوانێکی جەماوەری شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان شەرمەزار کرد.
لەوێ بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار ئاماژەی گوتی: "بەتایبەت داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسانی ژنی چاپەمەنی ئازاد، چونکە ڕاستی شۆڕشی ژنان و ڕاستی داگیرکاری و خیانەت ئاشکرا دەکەن. بە دەسەڵاتداران دەڵێین ناتوانن ئیرادە و شۆڕشەکەمان لەناوببەن، بە یەکگرتن و یەکێتی پلانەکانیان لەناودەبەین و دەسکەوتەکانمان دەپارێزین".
لە دێرک چالاکی ئەنجامدرا
لە دێرک بە بەشداری گەلی شارەکانی گەرکی لەگی و چلاغا و تەل کۆچەر و خەڵکی دێرک ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گەرکی لەگی ڕایگەیاند ئامانج لە هێرشەکە لەناوبردنی شۆڕشی ژنانە، گوتی: "ئەو فیکر و ئیرادەیەی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرگیراوە، بەردەوام دەبێت. ژن لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبنە پردێکی بەهێز و ڕاستی دەگەیەننە تەواوی دەوڵەتانی جیهان".
بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری دێرک شادیە یوسف گوتی: "ئەم هێرشانە دژی هەموو یاسا و پەیماننامە نێونەتەوەییەکانە، ئەم بەئامانجگرتنە، هەڵوێستێکی دژە بە ئازادی چاپەمەنی و مافەکانی مرۆڤ".