ژنانی عەفرین: هەتا کۆتایی لەسەر ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین
ژنانی عەفرین پیلانیگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلانیان شەرمەزاکرد و پەیامی ئەوەیاندا؛ کە هەتا کۆتایی لە تێکۆشاندا دەبن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ژنانی عەفرین پیلانیگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلانیان شەرمەزاکرد و پەیامی ئەوەیاندا؛ کە هەتا کۆتایی لە تێکۆشاندا دەبن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ژنانی عەفرین لە شەهبا کە بەشداری ڕپێوانی جەماوەری لە دژی پیلانگێڕییان کردبوو، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.
ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان رەبیعە وەقاس باسی لەوە کرد لە ٧ ساڵیەوە هەتا ٧٠ ساڵە دڕژێینە گۆڕەپانەکان و لە دژی دەوڵەتانی داگیرکەر ڕادەپەڕین و وتی: "دەمانەوێت دەنگی ڕێبەرمان ببیستین و ڕێبەر لە ناوماندابێت. گەلی کورد کە هەزاران ساڵە لە ژێر زوڵم و ستەمدایە، لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە هەستایەوە سەرپێ. کەس ناتوانێت ئێمە لە ناوبەرێ و ڕۆژەکانمان تاریک بکات. دەوڵەتانی داگیرکەر بیانەوێ و نەیانەوێ پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لەناو گەلاندا بڵاوبووەتەوە. لە کۆتایدا نەتەوەی دیموکراتیک سەردەکەوێ و ڕێبەرمان ئازاد دەبێت".
ئەندامی پەیەدە وەحیدە خەلیل پیالانگێڕی ١٥ی شوباتی شەرمەزارکرد و وتی: پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا ئازادی هەموو گەلانی چەوساوەی لە خۆگرتوە. ئەمەش بە دڵی دەوڵەت نەتەوە نیە. لەبەر ئەم هۆکارەش گۆشەگیری سەخت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن. بە دەنگ و ئیرادەیەکی بە هێزەوە دەڵیین 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' وەک ژنانی ئازاد لە سەر ڕێگەی تێکۆشان دەبین هەتا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ".
ئەندامی ئەجومەنی بنەماڵەی شەهیدان سورەیە حەبەش پیلانگێڕی شەرمەزارکرد و وتی: "هەتا کۆتایی لە تێکۆشاندا دەبن و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەردەکەین".