ئاماری شه‌ڕی نێوان سوپا و چه‌ته‌كانی توركیا له عه‌فرین
ئاماری ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان له عه‌فرین ڕوویدا، ئاشكرا بوو.
ئاماری ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان له عه‌فرین ڕوویدا، ئاشكرا بوو.
شه‌ڕی نێوان هێزه‌تایبه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه ناویان له خۆیان ناوه «سوپای میللی» و گرووپی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه ئه‌مڕۆ كۆتایی هات.
شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر تاڵانكردنی زه‌یتوونه‌كانی عه‌فرین هاتبووه ئاراوه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌وڵه‌تی تورك فه‌رمانی به فه‌رمانده‌كانی گرووپی ئه‌حرار شه‌رقیه كردووه كه به چه‌كه‌كانیانه‌وه بكشێنه‌وه بۆ ئیدلب، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واده‌یه‌كی بۆ دیاریكردوون.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه به‌شێكی چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه خۆیان ڕاده‌ست كردووه و به‌شێكی دیكه‌شیان به چه‌كی خۆیانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی ئیدلب كشاونه‌ته‌وه و بڕیاره له‌وێ بچنه ڕیزی گرووپی چه‌ته‌كانی نووسره.
ئاماری شه‌ڕی دوێنێ:
- له هێزه‌تایبه‌ته‌كانی توركیا ٣ چه‌كدار كوژراون و یه‌كێكیش بریندار بووه.
- له گرووپی ئه‌حرار شه‌رقیه ٨ چه‌ته كوژراون و ١١ی دیكه‌ش بریندار بوون.
- له گرووپی به‌ره‌ی شامیه چه‌ته‌یه‌ك كوژراوه.
- له لیوای هه‌مزه ٤ چه‌ته كوژراون و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون، ٦ چه‌ته‌شیان به دیل گیراون.
- هه‌رچه‌نده شه‌ڕ كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تا ئێستا «قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ» له‌نێو عه‌فرین به‌رده‌وامه.
- سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ده‌ڵێن له كاتی شه‌ڕدا فێرگه‌ی كه‌رامه كه بووه‌ته بنكه‌ی پۆلیسی سه‌ربازیی چه‌ته‌كان، ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
- منداڵێك بریندار بووه.
s.m