ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب و هێزه‌كانی ڕووسیا پێكه‌وه ده‌وریه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ن
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری باب و هێزه‌كانی ڕووسیا له‌سه‌ر هێڵی سنووری چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی فورات» پێكه‌وه ده‌وریه‌ی سه‌ربازییان كرد.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری باب و هێزه‌كانی ڕووسیا له‌سه‌ر هێڵی سنووری چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی فورات» پێكه‌وه ده‌وریه‌ی سه‌ربازییان كرد.
ده‌وریه‌ی هاوبه‌شی پۆلیسی سه‌ربازیی ڕووسیا و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی باب له شارۆچكه‌ی عهریمهی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری باب به‌ره‌و گوندی كورهیوك، كاوكلی و جه‌ب مه‌خزوم ده‌ستی پێكرد كه ده‌كه‌ونه ڕۆژهه‌ڵاتی شاری باب و هێڵی سنووری نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب و چه‌ته‌كانی قه‌ڵغانی فورات.
ده‌وریه هاوبه‌شه‌كه له ٢ پانزێری پۆلیسی سه‌ربازیی ڕووسیا و ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب جه‌مال ئه‌بوو جومعه پێكدێت. ئه‌و هێزانه چاودێریی خاڵه‌كانیان له‌سه‌ر هێڵی سنوور ده‌كه‌ن و له بارودۆخی سه‌ربازیی ناوچه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
یووس ئه‌لباب فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب ڕایگه‌یاند، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه دهوریههاوبهشهكانیان له هێڵی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری باب ده‌ستپێكردووه كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج و هێزه‌كانی قه‌ڵغانی فوراتی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر.
s.m