ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج: چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان، له‌نێو خۆیاندا به‌شه‌ڕهاتوون.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان، له‌نێو خۆیاندا به‌شه‌ڕهاتوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی فورات» وه‌ك هه‌میشه به چه‌كی قورس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له گوندی حیلوهجی و عه‌ره‌ب حه‌سه‌نا.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕاشیگه‌یاند، له لایه‌كی دیكه‌وه گرووپه چه‌ته‌كان له گوندی توخاری گه‌وره كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی منبج شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی شه‌ڕی خۆبه‌خۆی چه‌ته‌كان هێشتا زانیاریی ڕوون نییه.
s.m